به‌رپرسانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بۆ سه‌ر ئابووری جیهان، دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پاش سه‌ركه‌وتنی چین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه، ئاماژه‌كانی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و هه‌موو كارگه و كۆمپانیاكان ده‌ستیان به‌كار كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی سندووقی
دراوی نێوده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی ره‌های كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی چین كارمه‌ندانیان بۆ كاركردن بانگهێشت كردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنان كردووه‌ته‌وه.
چین به ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری ده‌توانێ یارمه‌تی وڵاته‌كه لێقه‌وماوه‌كان بدات
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه كۆمپانیاكان هۆشداریان به ته‌واوی كارمه‌ندانیان داوه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره جیا جیاكان نه‌كه‌ن و پابه‌ند بن به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی تر ڕوو له وڵاته‌كه نه‌كاته‌وه.
به‌رپرسانی سندووقه‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه له ئه‌گه‌ری خراپتربوونی دۆخی وڵاتانی جیهان، هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره كۆمپانیا چینییه‌كان بتوانن كاڵا به‌رهه‌م بهێنن و هه‌نارده‌ی بكه‌ن، چونكه له زۆرێك له وڵاتانی تری دنیا جموجۆڵ و كۆمپانیا و كارگه زه‌به‌لاحه‌كان وه‌ستاون و په‌كین ده‌توانێ یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه بدات.