وه‌لفی ڕێكخه‌ری خێرایی سلۆری ''Idle Air Control Valve'' بریتییه له وه‌لفێكی كاره‌بایی كۆنترۆڵكراو به ئه‌قڵ كه پێی ده‌گوترێت ''ئه‌ی سی''. ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له ڕێكخستنی ناردنی بڕێكی دیاریكراو له هه‌وا بۆ ژووری سووتانی بزوێنه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی شۆفێر قاچ له سكلێته‌ر دابنێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئۆتۆمبێل به‌ئاسانی ئیش بكات له حاڵه‌تی سلۆری به‌بێ هیچ شتێك.
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' ده‌ڵێ، به‌گشتی شوێنی ئه‌ی سی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر به‌خاخ ''مله‌به‌خ'' و له نزیك ده‌كشنی سارد داده‌نرێت. به‌زۆری ئه‌ی سی ''IAC'' له‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا بوونی هه‌یه كه به‌خاخی میكانیكییه و به‌سیم به‌ستراوه به سكلێته‌ری به‌نزینه‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌خاخی كاره‌بایی به‌كار دێت كه پێویستی به ئه‌ی سی ''IAC'' نییه و ڕاسته‌وخۆ له ڕێی خۆیه‌وه كۆنترۆڵی خێرایی سلۆری ده‌كات.
ئەم سیستمە گرینگی هەیە بۆ باشترکردنی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لە سلۆری
زیاتر گوتی، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی تر ئه‌ی سی ساردكه‌ره‌وه ''A/C Idle up vacuum switch'' دانراوه كه له‌كاتی داگیرساندنی ساردكه‌ره‌وه ڕاسته‌وخۆ خێرایی سلۆری به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ر به‌سافی ئیش بكات و نه‌كوژێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و شاره‌زایه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی خراپبوونی ئه‌و سیستمه‌ی ئاشكرا كردووه:
یه‌كه‌م - ناڕێكی سلۆری ''به‌رز و نزمبوونه‌وه‌ی سلۆری''.
دووه‌م - ڕانه‌گرتنی خێرایی سلۆری و كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل.
سێیه‌م - هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌سه‌ر داشبۆرد.
ئه‌و شاره‌زایه هۆشیاری ده‌دات كه له‌كاتی هه‌بوونی ئه‌م حاڵاتانه پێویسته ئه‌ی سی بكرێته‌وه و خاوێن بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر باش نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته ئه‌ی سی بێته گۆڕین.