دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنی هه‌ینی منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان له شاری كه‌ركووك به سووتاوی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و به پۆلیسی ئێشكگر گوترابوو كه خۆی سووتاوه ، کەچی دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه له‌لایه‌ن باوكیه‌وه سووتێنراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدراڵی عێراق له پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێواره‌ی دوێنی ئاگادار كراینه‌وه كه منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان به ناوی (ا.ص.ع) دانیشتووی گه‌ڕه‌كی غه‌رناته‌ی شاره‌كه، به سووتاوی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی".
ئاماژه‌ی پێ دا، "له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دان به جه‌سته‌یه‌وه ده‌ركه‌وتووه، بۆیه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد، ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه و سووتێنراوه".
له‌باره‌ی گرتنی تاوانبار، پۆلیس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "باوكی ئه‌و منداڵه تا ئێسته هه‌ڵاتووه و نه‌گیراوه، بەڵام له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامین و ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه كه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان دایك و باوكه‌كه‌وه منداڵه‌كه بووه‌ته قوربانی".
ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن و پۆلیسی شاره‌كه توانای گرتنی تاوانبارانی نییه، له‌و ناوه‌نده‌دا ژنان و منداڵان بوونەتە قوربانی.