كاربه‌ده‌ستانی شاری ملبۆرنی وڵاتی ئوستراڵیا، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی یه‌كسانیی ره‌گه‌زی، هه‌ستان به گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له هێماكانی هاتوچۆی تایبه‌ت به كه‌سانی پیاده، بۆ شێوازێك كه به هۆی جله‌كانییه‌وه وه‌ك ژنان ده‌رده‌كه‌وێت.
پڕۆژه‌كه له 10 شوێنی شاره‌كه‌دا ئه‌نجام دراوه و هێماكانی هاتوچۆ گۆڕاون بۆ ئه‌و جۆره، به‌ڵام ئه‌مه ره‌خنه‌ی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی به دوای خۆیدا هێناوه، چونكه پێیان وایه هه‌ر شێوازه ئاسایییه‌كه‌ی تر گوزارشت له ژنانیش ده‌كات، چونكه زۆرێك له ژنان جلی ئاسایی ده‌پۆشن و مه‌رج نییه ئه‌و جۆره كراسه درێژه بپۆشن، كه ئه‌م هێمایه نوێیه وێنایان ده‌كات.
مارتن لیتس، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه قازانج نه‌ویسته‌كانه، له‌وباره‌یه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نێت، بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره له‌وه‌وه هاتووه، كه پێشتر سه‌رجه‌م هێماكانی هاتوچۆ شێوه‌ی باڵای پیاویان ده‌رده‌خست، ئه‌مه‌ش یه‌كسانی تێدا نه‌بوو و جۆرێك بوو له لایه‌نگریی ره‌گه‌زی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه به نیازن له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له ترافیك لایته‌كانی تایبه‌ت به پیاده، له سه‌رجه‌م ویلایه‌تی ڤیكتۆریا بۆ ئه‌و شێوه‌یه بگۆڕن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، گوژمه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه تا ئێسته بریتی بووه له هه‌شت هه‌زار و 400 دۆلار كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ملبۆرن و كاملیكسی كاره‌بایییه‌وه دابین كراوه.