پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان له سنووری پێنجوێن، وه‌ك یه‌كه‌م ناوچه‌ی شاخاوی له پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێ كرد، بڕیاره سبه‌ی دووه‌م قۆناغی نه‌وت بگاته شاره‌دێی ناڵپارێز و گونده‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئۆكتۆبه‌ر، زانا ره‌حمان قایمقامی پێنجوێن، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كه‌م قۆناغی دابه‌شكردنی نه‌وت گه‌یشته شارۆكه‌ی پێنجوێن و سه‌ره‌تا له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری پێنجوێن و شاره‌دێی گهرمكهوه ده‌ستی پێ كردووه.
به 55 هه‌زار دینار دابه‌ش ده‌كرێ
روونیشی كرده‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا 46 تانكه‌ر هاتووه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار لیتر دابه‌ش ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م، قۆناغی دووه‌می نه‌وته‌كه بگاته به‌شێكی پێنجوێن و شاره‌دێی ناڵپارێز و گونده‌كانی. وه‌ك قایمقامی پێنجوێن گوتی، پێنجوێن هه‌ر ماڵێك پێویستی به سێ به‌رمیل نه‌وت هه‌یه، بهلاَم ئێسته ته‌نیا یه‌ك به‌رمیل ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی 200 لیتره و به 55 هه‌زار دینار دابه‌ش ده‌كرێ.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانی و 96 كیلۆمه‌تر له سلێمانییه‌وه دووره، سالاَنه له وه‌رزی پایز و زستاندا كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه سارد ده‌بێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی