پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له‌هه‌ولێر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ده‌گرن كه له‌ماوه‌ى رابردوو ژماره‌یه‌ك په‌یج و ئینستاگرامى كچانى هاكردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، فه‌خره‌دین نوری له پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ى گیراوه له‌ماوه‌ى رابردوو كاری له‌سه‌ر هاككردنی په‌یجی كچان له فه‌یسبووك و ئینستاگرام كردووه.
زیاتر گوتى، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دوكانێكی وێنه‌گری له سلێمانی په‌یجه‌كه‌ی هاك ده‌كرێت، وێنه‌گره‌كه به پێدانی پاره له‌گه‌ڵ هاككه‌ره‌كه رێده‌كه‌وێت په‌یجه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ناو هه‌ولێر كات و شوێنێك دیاری ده‌كه‌ن و له‌كاتی پێدانی پاره‌كه خاوه‌نی دوكانی وێنه‌گره‌كه پۆلیسی ئاگه‌دار كرده‌وه و هاككه‌ره‌كه گیرا.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى "وشه" ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكی شارى هه‌ولێره و ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌و چه‌ندین ئینستاگرامی كچانى هاككردوه وئێسته كه‌یسه‌كه‌ی له‌دادگایه تاسكاڵاى زیاتریشى له‌سه‌ر تۆماربكرێت حوكمه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت.