به بڕیارێك رێگه له گواستنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره سووته‌مه‌نییه‌ك له ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌گیرێت و قۆناغی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه ١٠ رۆژ و قۆناغی دووه‌می بڕیاره‌كه‌ش چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
نیعمه‌توڵا نازپه‌روه‌رده جێگری قایمقامی قه‌سری شیرینی سه‌ر به پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرای كرد، له رۆژی پێنجشه‌م ١٦ی ئاداره‌وه بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ رێگه به گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و نه‌وت له سنووری په‌روێزخانه‌وه به‌ره‌و ئێران نادرێت.
ئه‌و بڕیاره له‌به‌ر ئه‌وه دراوه له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری گه‌شتیاران دروست ده‌بێت و تێپه‌ڕبوونی تانكه‌ری نه‌وت و سووته‌مه‌نی جگه له دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی گه‌شتیاران، ئه‌وا رێگه‌كانیش قه‌ره‌باڵغ ده‌كات.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی قه‌سری شیرین، له ١١یه‌مین رۆژی نه‌ورۆزیشه‌وه دیسان رێگه‌كه داده‌خرێت و تا ١٤ی نه‌ورۆز به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رێوڕه‌سمی سێزده‌به‌ده‌ره كه دیسان ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی نازپه‌روه‌رده ئاماژه‌ی پێ كرد، رۆژانه ٥٠٠ تانكه‌ری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌و ده‌روازه‌یه‌وه ده‌چنه ئێران و دوای ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه له به‌نده‌ره‌كانی باشووری ئێران به‌تاڵ ده‌كه‌ن، دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی قه‌ده‌غه كراوه و له‌و رۆژانه‌دا گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌رزی په‌روێزخان یه‌كێكه له گرنگترین مه‌رزه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران و ٥٤%ی هه‌موو هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌و ده‌روازه‌یه‌وه ده‌كرێت.
قه‌سری شیرین ١٨٦ كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه و خاوه‌نی دوو ده‌روازه‌ی په‌روێزخان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و خوسره‌ی له‌گه‌ڵ عێراقه.