له ماوه‌ى ڕۆژانى نه‌ورۆزدا، زیاتر له 600 هاوڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانیان كردوووه، هه‌روه‌ها به‌هۆى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆش دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 14 تریش برینداربوون.
میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ڕۆژانى نه‌ورۆزدا 681 هاوڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانیان كردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 79 كه‌سیان داغڵى نه‌خۆشخانه كراون و 602 كه‌سیان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت، هیچ حاڵه‌تێكى برینداربوون نه‌بووه كه به‌هۆى چه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرابێت، یان بریندارى قورس به هه‌ر هۆكارێك.
لاى خۆیه‌وه، كاروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ى ڕۆژانى نه‌ورۆز 10 ڕووداوى هاتوچۆ شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ڕوویداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش شه‌ش ڕووداوى له ناو شار و چوارى له ده‌ره‌وه‌ى شاربووه.
گوتیشى: "به‌هۆى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ 14 هاوڵاتى برینداربوون، دوو هاوڵاتیش گیانیان له ده‌ستداوه كه ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌ت له شاخى ئه‌زمه‌ڕ كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه شۆفێرێك و سه‌رنشینێك گیانیان له ده‌ستداو و سیانی تریش برینداربوون".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ى ڕۆژانى نه‌ورۆزدا، پلانى ئه‌منى زۆر به‌باشى له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، ته‌نها پێنج حاڵه‌تى شه‌ڕكردن له سنورى بنكه‌كانى پۆلیس له ناو شار تۆماركراون.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى