پیاوێك ژنەكەی بە چەقۆ كوشت

:: PM:01:32:21/04/2024 ‌
سەرچاوەیەكی پۆلیسی عێراقی بڵاوی كردەوە، ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوە كە چەند چەقۆیەكی لێ داوە، رووداوەكە لە بەغدای پایتەخت رووی داوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی نیسان، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، لە گەڕەكی عەدلی بەغدا، پیاوێك بە بەكارهێنانی چەقۆ، هاوسەرەكەی كوشتووە و چەندان چەقۆی لێ داوە.

باس لەوەش كراوە، ژنەكە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە، هاوكات مێردەكە توانیویەتی بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵبێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستە هۆكارەكانی ڕووداوەكە نەزانراون.

ئەو رووداوی كوشتنە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردووش دوو حاڵەتی كوشتنی ژن لە بەغدا هەبوو.



وشە - رامیار جەواد