لە ماوەی هەفتەیەکدا نرخی نەوت 6% دابەزیوە

:: PM:04:04:17/08/2017 ‌

 

پێنجشەمەی رابردوو نرخی نەوت تا ئاستێکی بەرچاو بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاست بوو کە لە ماوەی دوو مانگ و نیوی پێشتردا، تۆمار کرابێت بەڵام لەو کاتەوە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و بە رێژەی سەرووی 6% لە نرخەکەی دابەزیوە.

 

 ئەو کات نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی جۆری برێنت گەیشتە 53 دۆلار و 60 سەنت، بەڵام ئێستە هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت بۆ 50 دۆلار دابەزیوە.

 

نرخی نەوت گرێ دراوە بە ئاستی داخوازی و خستنەڕوو و هەر ئاستی داخوازی بەرامبەر بە خستنەڕوو زیادی کرد، ئەوا نرخی نەوتیش زیاد دەکات و پێچەوانەکەشی نرخی نەوت دادەبەزێنێت.

 

رێکخراوی ئۆپێک لە چەند ساڵی رابردوودا هەموو هەوڵەکانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بە کەمکردنەوەی خستنەڕوو نرخی نەوت بەرز بکاتەوە بەڵام هەندێک جار ناتوانێت کۆنترۆڵی ئاستی بەرهەمهێنان بکات.

 

 

 

 



وشە - سلێمان تاشان