كه‌شوهه‌وای 48 سه‌عاتی داهاتووی كوردستان

:: AM:09:57:23/08/2017 ‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه‌ ده‌بێ، له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 42 پله‌ی سیلیزی و نزمترین پله‌ش 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.


هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسمانی كوردستان له‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه‌ ده‌بێ، له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله‌ و نزمترین پله‌ش 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.


وشە - باز ئه‌حمه‌د