گۆرانیبێژی ده‌نگخۆشی كورد "له‌نجه عه‌لی"، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، دوو وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشی خۆی به جلی كوردی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش هه‌وادارانی دڵخۆش و سه‌رسام بوونه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستایلی گۆرانیبێژ "له‌نجه عه‌لی" به‌شێوه‌ی سوونه‌تییه، هه‌ر بۆیه زۆرترین وێنه‌كانی به‌جلی فۆلكلۆری كوردییه‌وه ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان.
وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت، جلێکی کوردی سەرنجڕاکێشی لەبەردایە و هەندێک لە هەوادارانی وەسفی جوانیەکەی دەکەن و هەندێکیشیان دەڵێن ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرن، بۆ ڕوخساری نەشتەرگەری زۆر ئەنجام داوە.
پێشووتریش گۆرانبێژی ده‌نگخۆشی كورد "له‌نجه عه‌لی" له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك تاتۆی زۆری نووسی بوو و ئاشكرای كرد، كه سه‌رجه‌م تاتۆكانی سه‌ر جه‌سته‌ی ناوی خوشكه‌كه‌یه‌تی.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕووخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕووخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
"له‌نجه عه‌لی"، له بنەچه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپەیێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.