له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خوشكه‌كه‌ی نانسی بڵاو بووه‌وه، هه‌وادارانی تووشی شۆك كردووه.
"نادین عه‌جره‌م" تاقه خوشكی نانسی گۆرانیبێژی لبنانی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بڵاو بووه‌وه، هه‌وادارانی نانسی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، چونكه به هه‌مان شێوه‌ی نانسی جوان و سه‌رنجڕاكێشه، له‌به‌ر ئه‌مه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رقاڵی ئه‌وه بوون بزانن ئایا ئه‌میش وه‌ك نانسی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام داوه، یان جوانییه‌كی سروشتی له‌مدا هه‌یه.
نانسی نه‌بیل عه‌جره‌م له‌دایكبووی ساڵی 1983، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و مۆدێلی لبنانییه، چه‌ندان ئه‌لبوومی گۆرانی هه‌یه، به‌شداری له چه‌ند فیلم و كاری ڕێكلامێكدا كردووه، سێ جار خه‌ڵاتی گۆرانیبێژی جیهانی وه‌رگرتووه، هه‌وادارێكی زۆری له‌ناو عه‌ره‌ب و دنیادا هه‌یه، ئێسته‌یش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام فانه‌كانی چاودێری كاره نوێیه‌كانی ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می تازه‌ن لێی.