چه‌ندان وڵاتی بیانی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له شاری سلێمانی له پێشانگه‌یه‌كدا نمایش ده‌كه‌ن كه خۆی له 180 كۆمپانیا ده‌بینێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ژووری بازارگانیی سلێمانی، بڕیاره سبه‌ی 180 كۆمپانیا كه له 19 وڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانی و نێوخۆیی پێ دێن، دوازده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بكه‌نه‌وه.
پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی كه وه‌ك ساڵانی پێشوو له تاسڵوجه ده‌كرێته‌وه، بریتی ده‌بێت له به‌رهه‌می بواره‌كانی خۆراك، تەلارسازی، پێوەندیی، كەلوپەلی ناوماڵ، جلوبەرگ و چەندان بواری دیكەش بەشداری دەكەن.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگه‌یه، جگه له‌وه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ زنجیره خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایانی ناڕازی كه مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا نادرێت، هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ ساڵیادی دامه‌زراندی شاره‌كه.