یاداشتەكانی ئیمپۆراتۆری ژاپۆن فرۆشرا

:: PM:06:32:07/12/2017 ‌
پزیشكێكی شارەزا لە نەشتەرگەری بواری جوانكاریی یاداشتەكانی (هیرۆ هیتۆ)ی ئیمپراتۆری ژاپۆن بە 275 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی دەكڕێت و رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە.

 كاتسویا تاكاسو كە یەكێكە لە پزیشكە نەشتەرگەرە بەناوبانگەكانی ژاپۆن، یاداشتەكانی ئیمپراتۆری پێشووی ژاپۆن بە 275 هەزار دۆلار لە زیادكردنێكی ئاشكرا دەكرێت. كاتسویا یەكێكە لەو كارەكتەرانەی رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە و زۆریش لە كەناڵە تەلەڤزیۆنەكانی ژاپۆن دەردەكەوێت. لەوانە ئەم پزیشكە رووداوەكانی هۆلۆكستی جولەكەكان و كوشتارگەی نانژینگی چینی بە" هەڵبەستراو" دەزانێت.  

لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئاژانسی "رۆیتەرز"، تاكاسو ئەمڕۆ پێنجشم دەڵێ‌، یاداشتەكانی ئیمپراتۆر هیرۆی كڕیوەتەوە، كە بەدەستنووسە و ناونیشانەكەی" موناجاتی ئیمپراتۆر"ە.  ئەم یاداشتە لە ساڵی 1946 نووسراوەتەوە هیرۆ هۆتۆ كاتێك هێزەكانی هاوپەیمانان ژاپۆنیان داگیركرد. یاداشتەكە باس لە كۆمەڵێك رووداوی گرنگ دەكات.

بۆ یەكەمجار یاداشتەكە لە ساڵی 1990 دەركەوت، ئەو كاتە ناڕەزاییەكی زۆری لێ كەوتەوە، چونكە هیرۆ هیتۆ لەدایكبووی 1901 و لە ساڵی 1989 مردووە، لە سەردەمێك ئیمپراتۆری ژاپۆن بوو، كە جیهان لە جەنگی دووەمدا بوو، ژاپۆنیش كەوتە ناو جەنگەكەوە، بۆیە ژاپۆنییەكان ئەم ئیمپراتۆرەیان بە هۆكارێكی وێرانكاریی وڵاتەكەیان دەزانن.

سەرچاوە/ الاتحاد



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل