كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان

:: AM:10:23:11/10/2016 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.

لە راگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ سێشەم لە هەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور  پاشان لە كاتەكانی درەنگ لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری بوونی تۆزێكی سووك لە هەندێ كاتدا، لە سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، لە دهۆكیش ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا پاشان لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە كەركووكیش ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە و نزمترین پلەش 15 پلەی سیلیزی دەبێت.



هەروەها سبەی چوارشەم لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە و نزمترین پلەش 15 پلەی سیلیزی دەبێت.



وشە/باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د