سه‌رچاوه‌كان له بازاڕى نه‌وت ئاشكراى ده‌كه‌ن، له دوو مانگى رابردوودا هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه.
به پێى هه‌واڵێكى رادیۆى فاردا، هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى ئێران بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه له ماوه‌ى مانگى رابردوودا، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن پرۆسه‌ى كڕینى خاوى ئێران له لایه‌ن كڕیاره ئاسیاییه سه‌ره‌كییه‌كان ته‌نیا له مانگى رابردوودا به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر سێیه‌ك دابه‌زیوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى كردووه، پێشبینى ده‌كرێت ئێران له مانگى ئاداردا رۆژانه یه‌ك ملیۆن و 940 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو بفرۆشێت. ئه‌م رێژه‌یه‌ش %21 كه‌متره له مانگى رابردوو. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێ ئه‌م رێژه‌یه‌ى هه‌نارده‌ى خاوى ئێرانى كه‌مترین ئاسته له‌وه‌ته‌ى مانگى ئادارى 2016.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كڕینى نه‌وت له‌م مانگه‌دا %26 له ساڵى رابردوو كه‌متره.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت هه‌رچه‌نده ئێران له هه‌وڵدایه سه‌رنجى كڕیاران بۆ نه‌وتى خاو رابكێشێ، كه‌چى رۆژ له دواى رۆژ كڕیاره‌كانى كه‌متر بێت و نرخى نه‌وته‌كه‌شى به فه‌رمى داده‌به‌زێ.