نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا لە بهرزبوونهوه دایه و لە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمەوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، سەرووی دۆلارێك و 52 سەنت لە نرخی هەر بەرمیلێكی بهرز بۆتهوه.
لهدوای ئهوهی نرخی نهوت بهشێوهیهكی بهرچاو نزم بووهوه له ههفتهی ڕابردوودا، بهڵام بههۆی دابهزینى نرخی بهرههمهێنانی بازاڕی ئهمهریكا نرخی نهوت بهرزبوونهوهى بهخۆوه بینی.
بەگوێرەی dailyfx سەرەتای ساڵی رابردوو نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بەرەو سەرووی 58 دۆلار بەرز بووەوە و دواتر بۆ ماوەی چەند مانگێك لە سنووری 55 دۆلار جێگیر بوو. ئەم جێگیربوونەوەی نرخی نەوت تا مانگی ئادار درێژەی كێشا و تا نیوەی یەكەمی ساڵەكە دووبارە ڕووی لە دابەزین كردەوە، و ئهمڕۆیش جارێكى تر نرخى نهوتى بۆ 65.50 سهنت بهرزبۆتهوه.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای BP پێشبینی كردووە تا چەند ساڵێكی تر نرخی نەوت لە نێوان 50 تا 65 دۆلار لە هەڵبەز و دابەزدا دەبێت. ئەو پێشتر پێشبینی دابەزینی نرخی نەوتی كردبوو. كۆمپانیاكە باسی لەوەش كردووە كە لە كۆتای دەیەی سی ئاستی داخوازی لەسەر كڕینی نەوت بەرز دەبێتەوە و لە دەیەی چلیش دنیا پێویستی بە رۆژانە سەرووی 100 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بەستراوەتەوە بە زۆری یان كەمیی بەرهەمهێنانی نەوت و هاوسەنگی خستنەڕوو و داواكاری و كاتێك لە خستنەڕووی نەوت هیچ كۆنترۆڵ و سنوورێك نەبێت، ئەوا بازاڕی نەوتیش جێگیر نابێت و نرخەكان روو لە دابەزین دەكەن.
نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە ڕووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.