وه‌زاره‌تى جه‌نگاوه‌ره دێریینه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه له %13 ى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه‌ى كه له عێراق جه‌نگاون، به‌ده‌ست فشار و شڵه‌ژانى ده‌روونى ده‌ناڵێینن.
ئاژانسى هه‌واڵى فڕه‌نسا چیرۆكى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه ده‌گێڕێته‌وه كه له كاتى شه‌ڕه‌كانیان له ئه‌نبار و مووسڵ رووبه‌ڕووى مه‌رگ بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش شوێنه‌وارى نه‌رێنى له‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌وان دروست كردووه.
به پێى راپۆرته‌كه له %13 سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان رووبه‌ڕووى چه‌ندان لایه‌نى نه‌رێنى ده‌روونى بوونه‌ته‌وه له‌وانه دڵته‌نگى، فشارى ده‌روونى و نیگه‌رانى و وڕێنه‌كردن و توندوتیژى و خۆئازاردان.
ئه‌و سه‌ربازانه دیمه‌نه‌كانى ته‌قینه‌وه‌ى تانك و هه‌لیكۆپه‌ته‌ر و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان له بیر نه‌كردووه، كه له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس له عێراق له 2003 بینیویانه، ئه‌و كات سوپاى عێراق هه‌ڵوه‌شابووه‌وه، ئه‌وان به ته‌نیا له عێراق ده‌جه‌نگان.
جاستن كاریلایل یه‌كێكه له‌و سه‌ربازانه ئه‌و له نێو كاروانێك بووه له نیسان/ئه‌پریلی 2006 كاتێك بۆمبێك به‌ر كاروانه‌كه كه‌وتووه، كه‌چى هێشتا ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه وه‌ك هه‌زاران سه‌ربازى تر دواى 15 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى رووداوه‌كه به‌ده‌ست ململانێیه‌كى ده‌روونى ده‌ناڵێنێ.
جۆرج ده‌بڵیو بۆش له 20 ئادار/مارسى 2003 به‌ر له پانزه ساڵ بڕیارى داگیركردنى عێراقى دا، به‌ڵام جه‌نگاوه‌ره كۆنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌ن تا ئێسته كاریگه‌رى ئه‌و جه‌نگه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه ماوه.
ته‌نیا له بیروه‌رییه‌كانى كارلایل به‌سه‌رهاتى كوژرانى 25 سه‌رباز و برینداربوونى 350 هه‌یه له ڕومادى و فه‌لووجه به چاوه‌كانى خۆى بینویه‌تى.
پاولا شنۆر به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى نشتیمانى بۆ شڵه‌ژانى ده‌روونى، له وه‌زاره‌تى جه‌نگاوه‌ره كۆنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ینێ له زۆربه‌ى كاتدا ده‌رمانى دژه دڵته‌نگى بۆ ئه‌و كه‌سانه پێشنیاز ده‌كرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌رى باشتر، ئه‌وه‌یه پشت به هه‌موو ڕێگه‌چاره ده‌روونییه‌كان ببه‌سترێت.
به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى به " چاره‌سه‌رى دركپێكردن" وه‌سف ده‌كرێت، كه له‌م جۆره چاره‌سه‌رییه هاوكاریى نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت به‌ره به‌ره له ته‌نگژه ده‌روونیه‌كانیان ده‌ربچن.
هه‌روه‌ها بۆ ئاسانكارییه‌ك سه‌نته‌ره‌كه له رێگه‌ى ئێنته‌رنێته‌وه چاره‌سه‌ر به جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
كاردانه‌وه‌ى جه‌نگ به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ران یه‌كێك له دیارده‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مه‌ریكایه، له جه‌نگى ڤیتنام 58 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا كوژران، كه‌چى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى دواتر خۆیان كوشت زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتر بوو.