مەكینەی فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە ئاسمان تەقییەوە

:: PM:03:44:18/04/2018 ‌

فڕۆكەیەكی ئەمەریكا كە پڕ بووە لە سەرنشین و ویستوویەتی بۆ شارێكی تر گەشت بكات، لە ئاسمان یەكێك لە مەكینەكانی دەتەقێتەوە و بەناچاری دەنیشێت  و بە هۆی ئەم رووداوەش سەرنشینێك مردووە و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

جۆری فڕۆكەكە بوئینگ 707ە و بە فڕینی ژمارەی 1380 لە لایەن كۆمپانیای "ساوت وێست" لە فڕۆكەخانەی لاگاردیا لە نیویۆرك بە ئامانجی دالاس فڕیوە. كاتێك لە ئاسمان یەكێك لە مەكینەكانی دەتەقێتەوە چەند پارچەیەكی تەقینەوەكە بەر فڕۆكە دەكەوێت.

فڕۆكەكە 143 سەرنشینی پێ بووە و نۆ كەسی تریش تیمی فڕۆكەوان و خزمەتگوزاری فڕۆكەكە بوون. فڕۆكە لە ئاسمانی فیلادلفیا داوای نیشتنی نائاسایی كردبوو.

حەوت كەس لە رووداوەكە بریندار دەبن و یەكێكیش لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات كە بە یەكەم حاڵەتی زیانی مرۆیی كۆمپانیاكە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوو هەژمار دەكرێت.

هێشتا لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە بەردەوامە و زانیارییە بەرایییەكان باس لەوە دەكەن سووتەمەنی لە ناو مەكینەكە دزەی كردووەتە دەرەوە و دواتر تەقیوەتەوە.

یەكێك لە پارچەكان بەر جامی فڕۆكەكە كەوتووە و شكاوە و بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا هەوایەكی زۆر چووەتە ناو فڕۆكە، سەری یەكێك لە سەرنشینەكان بە توندی بەر پەنجەرەكە كەوتووە و بە سەختی بریندار بووە كە دواتر لە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە.

سەرچاوە/VOA



وشە - سلێمان تاشان