لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە، گوڕێلایەکی گەورە دەردەکەوێت، کە لە باخچەی ئاژەڵانی "کۆلچیستەر زوو" لە وڵاتی ئینگڵتەرا بەخێو دەکرێت و لەو دیو شووشەی قەفەسەکەیەوە، سەرسامی سکی ژنێکی دووگیان بووە و هەوڵ دەدات دەستی پێدا بێنێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ژنە دووگیانەکە، سەردانکەرێکی ئەو باخچەیەی ئاژەڵانە و لە مانگی حەوتەمی دووگیانیدایە و کە زانیویەتی گوڕێلاکە سەرنجی چووەتە سەر سکی، کراسەکەی خۆی بۆ هەڵداوەتەوە.
وشە/ سپوتنیک. و: ئەهمەد کەیفی