هاووڵاتیانی گوندی باڵندای سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان، به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زی و كولتووری كورده‌واری ده‌ستیان به دوورینه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ كرد و هه‌ر ئه‌مڕۆ زیاتر له 30 گرووپ ده‌ستیان به كار كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، هاووڵاتییانی گوندی باڵندا، ده‌ستیان به دوورینه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ كرد، كه هه‌ر له سه‌رده‌می كۆنه‌وه دانیشتوانی ئه‌و گونده خه‌ریكی ئه‌و كاره بوون و به‌رده‌وام به هه‌ره‌وه‌زی داسی دروێنه‌كردنیان به‌كار هێناوه و گه‌نم و جۆكانی ناوچه‌كه‌ی خۆیان دووریوه‌ته‌وه.
عامر سه‌لیم هاووڵاتییه‌كی ئه‌و گونده‌یه و به "وشه"ی گوت: "به‌كارهێنانی داسی دروێنه‌كردن كولتوورێكی كورده‌وارییه، له سه‌رده‌می كۆنه‌وه به‌م شێوه‌یه گه‌نم و جۆیان دووریوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش تا ئێسته به‌و ڕێگه‌یه‌دا ده‌ڕۆین، باشترین ڕێگه‌ی دوورینه‌وه‌ی گه‌نمیش هه‌ر ئه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها جیهاد موسته‌فا ئه‌ویش جوتیارێكى تر‌ى گونده‌كه‌یه و خاوه‌نى گرووپێكی هه‌ره‌وه‌زی چاندنی یه‌كێك له كێڵگه‌كانی گه‌نمه به "وشه"ى گوت: "ئه‌مڕۆ زیاتر له 30 گروپی هه‌ره‌وه‌ز كارمان بۆ دوورینه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ كردووه، به سه‌ركه‌وتوویی به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌كانمان دووریوه‌ته‌وه".
ئه‌مرۆ له گوندى باڵنداى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى بارزان زیادتر له 30 زووباره‌ى كومه‌ڵ به كومه‌ڵى بو دورینه‌وه‌ى گه‌نم و جو له ده‌ستى باڵندا بڵاوبونه‌ته‌وه و گه‌نم و جو ده‌دورێن.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و جوتیارانه ئه‌م ساڵ به‌هۆى بارینى بارانى زور و دواكه‌وتن له‌كاتى خوی‌دا، كاریگه‌رى له‌سه‌ر خراپ بوونى گه‌نم و جۆ كردووه و له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بووه و به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆ كه‌مى كردووه.
گوندى باڵندا پێكدێت له 150 خێزان، ئه‌و گه‌نم و جۆیه‌ی كه له ناوچه‌كه ده‌چێنڕێت ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئاڵیكى ئاژه‌ڵه و به‌شێك له جوتیارانیش بۆ دروستكردنی ساوار به‌كاری دێنن.
وشه_ نه‌وزاد هلۆرى