سبەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێ‌

:: PM:09:31:22/07/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە و بەپێی خشتەكەیش سبەی مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی دووشەم 23ی تەمووز/یۆلیۆ، مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

هەر لە خشتەكەی سبەی وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دابەش دەكرێت.

ماوەی چەند مانگێكە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی 30 ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكات و مووچەكەیش بەپێی كەمكردنەوەی ڕێژەی پاشەكەوت دەبێت كە حكوومەت بڕیاری لەسەر داوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دوایین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، گرنگە بۆ حكوومەت بتوانێ‌ 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش بكات و دووپاتیشی كردەوە كە ئاسۆ ڕوونە و ڕۆژە سەختەكان تێدەپەڕێنین.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم