هێدی شاعیر له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌دات

:: PM:04:39:11/01/2017 ‌
له‌ رێوڕه‌سمى چله‌ى كۆچى دواى شاعیر مام هێدى، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رگوزشته‌یه‌كى خۆى و شاعیر مام هێدى ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێت، ڕۆژێكیان كۆچكردوو بانگى كردم و گوێچكه‌ى ڕاكێشام و زله‌یه‌كى لێ دام.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ چله‌ى ماته‌مینى هێدى شاعیر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌ش كرد، له‌ وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رگوزشته‌یه‌كى خۆى و هێدى شاعیرى گێڕایه‌وه‌ ده‌ڵێت، هێدى شاعیر ڕۆژێكیان بانگى كردم و گوێچكه‌ى ڕاكێشام و زله‌یه‌كى لێ دام.

نێچیرڤان بارزانى له‌ سه‌رگوزشته‌كه‌ى ده‌ڵێت، من هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نم پێگه‌یشتوو بوو گوێچكه‌ى گرتم گوتى، ئه‌وكاته‌ى قوتابیم بووى ئه‌گه‌ر گوێچكه‌تم ڕابكێشایه‌ و زله‌یه‌كم لێت بدایه‌، ئه‌و كاره‌ت نه‌ده‌كرد، منیش وه‌ك مامى خۆم لێم قبووڵ كرد، هه‌روه‌ها به‌و هۆیه‌وه‌ گوێچكه‌شى ڕاكێشام و زله‌یه‌كی لێ دام.

له‌ كۆتاى گوتاره‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى گوتى، مام هێدى دۆست و متمانه‌ پێكراوى مه‌لا مسته‌فا و باوكم و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوو.


وشە - رامیار جەواد