بڕیارێكی نوێ‌ بۆ عومرە دەرچوو

:: AM:09:26:10/09/2019 ‌
سعوودیە بڕیارێكی نوێی بۆ عومرە دەركردووە، ئەوەیش لابردنی سزای دووبارە گەشتكردنە بۆ ئەو وڵاتە، وەزارەتی ئەوقافیش ئاشكرای دەكات، تا ئێستە بەفەرمی بڕیارەكەمان بۆ نەهاتووە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئەیلوول، كۆمپانیای پاڕەزان بۆ گەشتی حەج و عومرە بڵاوی كردووەتەوە، رسووماتی دووبارە گەشتكردن "غەرامە"ـی سعوودیە لابرا.

ئاشكرا كراوە، لە یەكێك لە بڕیارە نوێیەكانی حەج و عومرەی وڵاتی سعوودیە لابردنی ئەو غەرامەیە بوو كە ڕێگر بوو لە گەشتی عومرە سێ ساڵ جارێك و دوو هەزار ریاڵ بوو، واتا 535 دۆلار غەرامە پێویست بوو زیادە بدرێت ئەگەر كەسێك ئارەزووی بكردایە لە سێ‌ ساڵ جارێك دووجار گەشت بكات.

كاروان ستوونی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، تا ئێستە ئەو بڕیارە بەفەرمی بۆ ئێمە نەهاتووە چاوەڕوانین دەستەی حەجی عێراقی بەفەرمی ئاگەدارمان بكەنەوە لە بڕیارێكی لەو شێوەیە هەبێت.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان هەزاران هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان گەشتی عومرە ئەنجام دەدەن و سەردانی وڵاتی سعوودیە دەكەن.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 18598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌