نرخی زیڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:11:37:19/01/2017 ‌
لە دوێنێ چوارشەمەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا دابەزیوە و  ئەوەش وای کردووە نرخەکەی لە بازاڕەكانی هەولێر و كوردستانیش كەمێك داببەزێت. كارزان وەفیق زیڕنگر  و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 250 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  220 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 200 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار  دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان