ئارامكۆی سعوودیە پێش ئەپڵ و عەلی بابا كەوت

:: AM:10:45:12/12/2019 ‌

كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە یەكەم هەنگاوی چوونە ناو بۆرسەی جیهانیی بە سەركەوتنێكی گەورە دەست پێ كرد. تەنیا لە چەند سەعاتی یەكەمی ئەو پرۆسەیە نرخی كاغەزە داراییەكانی ئارامكۆ بە رێژەی 10% هەڵكشا و ئارامكۆی كرد بە گرانترین دامەزراوەی ناو بازاڕی بۆرسە.

نرخی یەكەی ئەم كاغەزە داراییانە لە كاتی چوونە ناو بۆرسە بە 32 ریال دەستنیشان كرابوو كە دەكاتە هەشت دۆلار و 53 سەنت، بەڵام دوای چەند سەعاتێك بە 35.2 ریالی سعوودی فرۆشرا كە دەكاتە نۆ دۆلار و 39 سەنت.
ئارامكۆ بە فرۆشتنی 1.5% لە پشكەكانی خۆی 25 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری وەرگرت 

ئارامكۆ بە فرۆشتنی 1.5% لە پشكەكانی خۆی 25 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری وەرگرت و بەو پێیە ئارامكۆ ژمارەی پێوانەیی شكاند و پێش كۆمپانیای عەلی بابای چینی كەوت كە لە ساڵی 2014 بڕی 25 ملیار و  ملیار و 30 ملیۆن دۆلاری لە بری فرۆشتنی پشك وەرگرتبوو.

بەگوێرەی "دۆیچەوێلێ" لەوەتەی بۆرسە هەیە، تەنیا پێنج كۆمپانیا توانیویانە لە دەستپێكی چوونە ناو بۆرسە سەرووی 20 ملیار دۆلار وەربگرن كە سێ كۆمپانیاكەی تر بریتین لە كۆمپانیای ژاپۆنی سافت بانك، هەروەها دوو دامەزراوەی دارایی چینی بە ناوەكانی ئاگ بانك و ICBC. 

كۆی بەهای ئارامكۆ بە تریلیۆنێك و 880 ملیار دۆلار خەمڵێنرا و لە بەهادا پێش كۆمپانیای ئەپڵ كەوت كە نرخەكەی بە تریلیۆنێك و 200 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.




وشە - سلێمان تاشان