دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ده‌سته‌واره‌ی سه‌ده له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، كه تێیدا ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌له‌ستین و ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین به ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و بڕیاره ڕۆژی شه‌مووی داهاتوویش كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌وباره‌وه كۆ ببێته‌وه.
تره‌مپ به یاوه‌ری نه‌تانیاهۆ له واشنتن دوێنێ سێشه‌م به فه‌رمی
ده‌سته‌واره‌ی سه‌ده ڕاگه‌یاند، مه‌حموود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین به ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و به پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌ی ناوبردوو سووربوونی خۆی ڕاگه‌یاند، كه قودس هه‌رگیز بۆ فرۆشتن نییه.
عه‌باس له گوتارێكی ڤیدیۆی و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستین له شاری ڕاملا گوتی، قودس و مافه‌كانمان بۆ فرۆشتن نین و مامه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر ناكه‌ین و ده‌سته‌واره‌ی سه‌ده‌یش پیلانگێڕییه و چاره‌نووسی شكسته. بۆیه هیچ پێویسته ناكات نه سه‌یری بكه‌ین و نه گوێی بۆ ڕابگرین.
كۆمكاری عه‌ره‌بی به په‌له كۆ ده‌بێته‌وه و میسڕ و ئوردن پشتیوانی پرۆژه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن
له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌نیا میسڕ و ئوردن به ئه‌رێنی پێشوازییان له پرۆژه‌كه كردووه و داوایان له فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كردووه، كه ژیرانه بیر بكه‌نه‌وه و ئه‌مه بكه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشتی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه.
هاوكات ئێران و حزبوڵا و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به ته‌واوی پرۆژه‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و به توندیش دژی وه‌ستانه‌وه و به پیلانگێڕی بێباوه‌ڕانیان ناوبرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته نوێیه بڕیاری دا شه‌مووی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ساز بكرێ، تێیدا تاوتوێی نه‌خشه‌ی نوێی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به تایبه‌تی بكرێت.
حسام زه‌كی یاریده‌ده‌ری سكرتێری كۆماری عه‌ره‌بی ڕای گه‌یاند، كه كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه شه‌موو كۆ ده‌بێته‌وه و به كۆده‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه ده‌ده‌ن.