شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجیا هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه، له هه‌ر كه‌سێك بپرسی، ده‌توانێ هه‌فته‌یه‌ك بێ مۆبایلی زیره‌ك و ئینته‌رنێت به‌سه‌ر ببا، به ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی ڕووسیا ڤیلادیمێر پوتین كه به یه‌كێك له به‌هێزترین پیاوه‌كانی جیهان داده‌نرێ، دوور له مۆبایلی زیره‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌كاری ناهێنێت.
ڤیلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "تاس"ی ڕووسی له پرۆگرامی 20 پرسیار له ڤلادیمێر پوتین گوتی، كه ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایلی زیره‌ك به‌كارناهێنێت و هێلی ته‌له‌فۆنی ئاسایی به بڕوای ئه‌و زۆر باشتره له مۆبایل.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دژی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و به سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی ده‌زانێ، پوتین به ئاساییه‌وه گوتی، من به ته‌واوی ئارامم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و ئامێره پێشكه‌وتووانه به‌كارناهێنم و ئامرازی تایبه‌تی خۆم هه‌یه.
زیاتر گوتی، به بڕوای من زۆر گونجاوتره و باشتره ته‌له‌فۆنی ئاسایی و كێبل به‌كاربهێنم، به‌وشێوه‌یه ده‌توانم پێوه‌ندی به هه‌موو كه‌سێكه‌وه بكه‌م و ترسی بوون و نه‌بوونی سیگنالی تۆڕی مۆبایلمان تووش نابێت.
ته‌له‌فۆنی كێبل به‌كارده‌هێنێت و مۆبایل به نه‌گونجاو ده‌زانێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ئه‌و خۆی حه‌زی به‌م شێوازه‌یه، ده‌نا پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا زۆر ئه‌رێنییه و كه‌س ناتوانێ به‌ر به پێشكه‌وتنه‌كانی بگرێت و لێی به دوور بێت.
ئه‌و قسانه‌ی
پوتین له كاتێكدایه پێشترین دمیتری بیسكۆڤ گوته‌بێژ به‌ناوی كۆشكی كرێملن دووپاتی كرده‌وه، كه پوتین به هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایلی زیره‌ك به‌كارناهێنێت و ته‌له‌فۆنی كێبل و كلاسیك زۆر به شیاوتر و گونجاوتر ده‌زانێ و ده‌ڵێ، ئه‌مانه ته‌مه‌نیان زۆر درێژتره له مۆبایلی زیره‌ك.