پێش دروستكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت، كۆمه‌ڵێك بڕیاریان دابوو دژایه‌تی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بێت. بۆیه تا بۆیان كرا له رێی سۆشیال میدیا و مینبه‌ری جیاوازه‌وه به ھه‌موو توانای خۆیان ھه‌وڵی ناشیرینكردنیان ده‌دا، تا گه‌یشته كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ لێپرسینه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و كارته‌شی سووتاندن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر موزایه‌ده‌ی پێوه نه‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر ماندوو نه‌كه‌ن به‌دروشم.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، پێویست ناكات با‌نگم بكه‌ن و كه‌ی پێویستبوو خۆم دێمه په‌رله‌مان و هه‌رچی ناڕوونه لاتان، بۆتان روون ده‌كه‌مه‌وه.
به‌وه‌یش تێی گه‌یاندن كه راسته سه‌رۆكی ئه‌و كابینه‌یه‌یه، به‌ڵام به‌رپرس نییه له شكستی ھه‌مووتان و هه‌موو حزبه‌كان، فه‌رموو شان بده‌نه به‌ر كه‌موكورتییه‌كان تا ھه‌موومان به‌شدار بین. كه‌واته بینیمان سه‌رۆك وه‌زیران به شه‌فافی ھه‌رچی پێویستی كرد به زیاده‌وه و بێ پێچوپه‌نا و شاردنه‌وه تێی گه‌یاندن، ئیتر ده‌رگای به‌سه‌ر ئه‌و ھاتوھاواره بێزاركه‌ره‌دا داخست كه جگه له قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یران ھیچ چاره‌سه‌ریكی پێ نه‌بوو، هه‌موو رۆژێكیش به‌ده‌می ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌وه مێشكمان ده‌چوو.
له لایه‌كی تره‌وه چوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان، رێزگرتنیه‌تی له دامه‌زراوه‌كان، ئه‌و ھه‌نگاوه گه‌وره‌ی كۆتایی به‌و ژاوه‌ژاوه دێنێت كه خه‌ڵكێك بۆ پاڵه‌وانبوون بێ به‌ڵگه له دروستبوونی كابینه‌وه زانیاریی ھه‌ڵه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌وه‌ی حكوومه‌ت حیساب بۆ په‌رله‌مان ناكات و په‌كی ده‌خات.
من له‌و دانیشتنه‌وه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌م بۆ هاتووه به راستی با هه‌موومان واز له موزایه‌ده بێنین و ئه‌و دژایه‌تییه‌ی یه‌كتر بگۆڕین بۆ پشتیوانی و داواكردنی مافی خه‌ڵك له به‌غدا، ئاخر خۆ هیچ نه‌ما حكوومه‌تی روونی نه‌كاته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی به بڕوای ته‌واوه‌وه گوتی من نه‌ھاتووم و نامه‌وێت ئێوه له‌خۆم ڕازی بكه‌م، ئه‌مه‌وێت ویژدان و خوای خۆم ڕازی بكه‌م، بۆیه واز له‌و به‌رنامه پۆپۆلیستییه‌تان بێنن و چیتر خه‌ڵك ماندوو مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه باشترن فه‌رموو له ھه‌ڵبژاردنی داھاتوو بوونی خۆتان له رێی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بیسه‌لمێنن.
ئێسته ئه‌وه ده‌رفه‌ته كه كوردستانییانه بیر بكه‌ینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین كه چه‌ندان ساڵه كه‌ڵه‌كه بووه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و شانی داوه‌ته‌به‌ر و له‌و شوێنه‌وه كارم كردووه كه وه‌رمگرتووه و ھه‌وڵی باشبوونی ده‌ده‌م، به‌ڵام وه‌رن با هه‌مووان وه‌ك یه‌ك رێی چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كان بدۆزینه‌وه.
به‌كورتی، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران به چوونی بۆ په‌رله‌مان، كۆتایی به ده‌نگی موزایه‌ده‌چی ھێنا و وه‌ك هه‌میشه خۆی به‌ره‌ی گه‌ل بوو، خۆزگه په‌رله‌مان و خه‌ڵكیش هاوكاربن كاره‌كانی ته‌واو بكات و دوای چوار ساڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین.