زۆر حزبی فاشل چاویان به‌رایی نادات له ھه‌ولێر ئاسایش به‌رقه‌رار بێت، بۆیه به‌رده‌وام درۆ له‌باره‌ی پایته‌خت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. بچووكترین رووداو زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی دوژمنی هه‌ولێر بن و له كه‌میندا بن له‌گه‌ڵ نه‌یاران بۆ تێكدانی ئارامی و پێگه به‌هێزه دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كه‌ی. به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه.
خۆی ئه‌و ناحه‌زییه كه بووه‌ته رق له‌لایه‌ن هه‌ندێك حزب و گرووپی سیاسیی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر، بۆ تایبه‌تمه‌ندیی ھه‌ولێر و فره‌وانبوونی و ئاسایشه تۆكمه‌كه‌ی و گه‌شه‌كردنه به‌رده‌وامه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ھه‌میشه بووه‌ته گرێیه‌ك له‌سه‌ر دڵی ناحه‌زانی كوردستان و خۆشگوزه‌رانی، بۆیه به‌رده‌وام دژه‌كانی له كه‌میندان تا بچووكترین رووداو یان قسه‌یه‌كی هه‌ركه‌س دژی هه‌ولێر بدۆزنه‌وه و گه‌له‌كۆمه‌ی لێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میدیا و بودجه‌ی زه‌به‌لاح خه‌رج ده‌كه‌ن. زۆرجاریش ئه‌وه‌نده تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌هۆننه‌وه، مرۆڤ شۆك ده‌بێت كه ئه‌وانه‌یش كوردن و حه‌ز له كه‌وتنی پایته‌خته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئامانجی ئه‌و چه‌واشه‌كارییه ئه‌وه‌یه وێنه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ولێر دروست بكه‌ن لای خه‌ڵك و وه‌ك شارێكی مه‌ترسیدار وێنای بكه‌ن و دڵه‌ڕاوكێ دروست بكه‌ن، به‌تایبه‌ت لای خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه بینیومانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی وریا نه‌بێت و هاتوچۆ نه‌كات، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌واشه‌كارییه، له كاتێكدا یه‌ك وشه‌ی راستیی تێدا نییه و ژیان نه‌ك ئارامه، بگره له ئارامیدا سه‌رمایه‌ی دنیا رووی تێده‌كات.
هه‌مووان ده‌بینن رۆژانه له شاره گه‌وره‌كانی دنیادا حاڵه‌تی سه‌یر و كوشتار روو ده‌دات، ته‌نانه‌ت زوو زوو له‌و ئه‌مه‌ریكا زلهێزه كۆمه‌ڵكوژی ده‌بینین كه كه‌سێك ده‌یانی تری كوشتووه، یان باندی گه‌وره بانك ده‌بڕن. هه‌ر دوێنێ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا كه‌سێكی گرت له‌بری ڤاكسینی كۆرۆنا، ئاو و خوێی كردووه‌ته ناو شووشه‌ی ده‌رزییه‌كان، به‌ڵام وه‌ك هه‌واڵێك بڵاو ده‌بێته‌وه و رق ناكه‌وێته نێوان خه‌ڵكی وڵاته‌كه، كه‌چی ھه‌ولێر رووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان نه‌خوازراو كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی سیاسیی نییه روو بدات، ده‌یكه‌ن به هه‌ڵا، به‌ڵام ئه‌و رووداوه بچووكانه له شارێكی دوو ملیۆنیدا، مانای ئه‌وه نییه ھه‌ولێر نائارامه، چونكه وا بوایه ته‌واوی كونسوڵگه و باره‌گای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و ئوفیسه گه‌وره‌كانی كۆمپانیای بیانی لێ نه‌ده‌ما و تاكه پارێزگای عێراقیش نه‌ده‌بوو كه زۆرترین وه‌به‌رھینانی تێدا بكرێ.
كه‌واته با ناحه‌زانی ژیان بزانن، ھه‌ولێر له ده‌ستێكی ئه‌مین و پۆڵایندایه و ھه‌رگیز ناكه‌وێت، دژایه‌تیكردن و ناشیرینكردنیشی له رێی میدیا و په‌یچی ساخته و فه‌یك نیوزه‌وه، هیچی لێ سه‌وز نابێ جگه له‌وه‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی دواتر به‌هۆی پۆسته‌وه دێنه هه‌ولێر، ده‌بینن وێنه‌كه‌ی خه‌یاڵیان درۆیه و راستیی شتێكی تره، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و فریودانه‌دا ده‌بن به پارتی و حزبه‌كانیشیان هه‌ر له دووره‌وه به سه‌رسامی ده‌مێننه‌وه. كه‌واته با شاره‌كانمان خۆش بوێ و به ماڵی خۆمانی بزانین و حزبایه‌تی ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی ژیانی ئاسایی خه‌ڵك.