(دزەکەی زەهاو زاوزێش کەردەن هەر دزێ پەی وێش سەد دزش ئاردەن)
هەروەك دەبینین چ فەزاحەتێک له کەرتی تەندروستی هەڵەبجه ڕوو دەدات، بەڵام کهسانێکی لهبلهبان و لگاوچی و کاسه لێس، که بهبێ ئهوهی هیچ بڕوانامهیهكیان ههبێت و پۆستیان پێ دراوە، هاتوون بۆ سپیکردنەوەی ڕووی خۆیان، خهڵاتی پارەی دزی پیشکهشی کهرتی تهندروستی دهکهن.
مووختار حاجی عەلی وەک مهڵبهندی نۆی شارهزوور خهڵاتی پیشکهشی دزهکانی تهندروستی ههڵهبجه کرد.
مووختار کێیە؟
پێشتر پێشمەرگەی فەرەیدوون جوانڕۆیی بوو، هەرچی هەوڵی دا نەیتوانی و زانی لای پارتی مهجالی دزی و ڕاوڕووتی نییە، ناچار بارگهی گواستهوه بۆ ناو یەکێتی و لە مهڵبهندی نۆی شارهزوور گیرسایەوە.
له ساڵی 2006 هاتە ناو یەکێتی، دوای ئەوەی جێی خۆی کردەوه، دەستی دایە ماستاوکردن و کاسەلێسی بۆ بەرپرسەکانی یەکێتی و کەسە دیارەکانی ئیدارەی گشتیی حزبەکە، هەر ڕۆژەی خۆی لە یەکێکیان نزیک دەکردهوه، بۆ ئەوەی بیکاتە دۆستی خۆی و دواتر داوای ئیمتیازی لێ بکات، ئەوەبوو لەماوەی کەمتر له پێنج ساڵ، سەدان هەزار دۆلاری لێ وەردەگرتن، بەناوی نەخۆشی و نەبوونی و کرێچێتی و ئهم بابەتانە، خانوویەکیشی پێ درووست کردن.
دواتر بەمەیشەوە نەوەستا، کەوتە لاف لێدان بەسەر کادرە دڵسۆز و ماندووەکانی یەکێتی و هەر بە ماستاوکردن بۆ بەرپرسان و کاری بێ ڕەوشتانەیش بۆیان، تەواو خۆی کرد بە دەمڕاستیان و حەقی زۆر کادریان خوارد.
موختار، کە زانی بەرپرسانی یەکێتی لاواز و سادەن، هەر ڕۆژەی خۆی دهگەیاندە یەکێکیان دەستی دەکردە ملیان و سێلفی دهگرت لە تەکیان، لە کاتێکدا ئەوەی بیروباوەڕ بێت نییەتی، نە یەکێتییە و نه پارتی و نه گوڕان و نه هیچ، تەنیا خۆی دهباتە پێشەوە و زمانی پشتوپەنایەتی و لای بەرپرسانیش ملی هاوڕێکانی دەشکێنێت، بۆ ئەوەی پارەی بدەنێ و پلەی بەرز بکەنەوە و سەیارەی بۆ بگۆڕن.
زۆر کادری ماندووی یەکێتی لەداخی ئەم موختارە، وازیان لە یەکێتی هێناوە لەو ناوچەیە. یەکێك لە جۆرەکانی کاسپی موختار و پارەپەیداکردنەکەی ئەوەیە، کە زانی ڕۆڵی نەماوە دەتۆرێت و چەندان جاریش چووهتە ماڵەوە بۆ ئەوەی دواتر بە ئیمتیاز ئاشتی بکەنەوە.
دوای کۆنگرە هەر بە دەست ماچکردن و ماستاوکردن شاڵاوی عەلی عەسکەری وهک مهکتهبی ڕێکخستن پلەکەی کرد بە کارگێڕی مەڵبەند، جا نووکتەکە لەوهدایه ئەم کابرا تا چواری سەرەتایی خوێندووە و هیچ نازانێت، تەنیا هەندێك دروشمی لەبەر کردووە بۆ ئەوەی کاسبیەکەی باش بۆ بچێتە سەر.
دوای ئەوەی بەشێك لە مەعاشخۆرە حزبییەکانی یەکێتی خرانە سەر حکوومەت و گوتیان دەبێت فەرمانگەیەک هەڵبژێرن و دەوام بکەن، دیسان ئەم کاسەلێس و پارەخۆرە، بە ماستاو و دەست ماچکردن لە مەرزی باشماخ جێی خۆی کردەوە و (گولە کوێربی) کرایە بەرپرسی پێوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، وەک ئەوەی داماوی وا دکتۆرای هەبێت.
موختار، بە پارەی دزییەکانی مەرزی باشماخ لەم ڕۆژانە خەڵاتی ڕێزلێنانی داوە بە کەرتی تەندروستی هەڵەبجە، بەڵام جیا لەوەی ئەوە ئیشی ئەو نییە و سووکایەتییە بە ئاستی پزیشک و کەرتەکە، پێویستە ڕای گشتی بزانێت کە ئەو خەڵاتانە لە بەرانبەر هێنانی دووگ و تریاک و خواردنی بەسهرچوو و ئامێرە سێکسییە دەسکردەکانە، کە لیژنە تەندروستییەکانی هەڵەبجە لە مەرزەکە بۆی مۆر دەکەن و شەرعیەتی پێ دەدەن و کۆمەڵگەی پێ وێران و ڕسوا دەکەن.
دکتۆر ئازاد هەموو ئەو کەرەستە کوشندە و شێرپەنجەییانەیان بۆ مۆر دهکات له خاڵه سنوورییهكان، بۆیە پێی شەرم نییە خەڵات لە دزێکی حزب وەربگرێت.
وامانزانی ڕێكخراوى who و وهزارهتی تهندروستی خهڵاتی ڕێزلێنانی داوە بە تهندروستی ههڵهبجه. ئاخر هەروایە کەرتی پیشەیی و زانستی خەڵاتی داهێنان یا نەشتەرگەرییەکی ناوازە وەردەگرن، کەچی دهرکهوت، مهڵبهند بووهته ڕێکخراوی تەندروستی و زانستی.
ڕاستییەکەی ئەوە خوێنی هەڵەبجەییەکانە دەیدزن و بە مادەی بەسەرچووش دیسان دەیانکوژنەوە.