ئیبراهیم شێخ محه‌مه‌د
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆپۆڵه‌تیك و ستراتیجییه‌وه، یه‌كێكه له ناوچه گرنگه‌كانی دنیا كه له مێژوودا به تایبه‌ت له دوای سه‌ده‌ی بیسته‌وه، كێشه و ململانێی ئاڵۆزی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی چه‌ندان هۆكار كه گرنگترینیان خۆی له فره‌نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌وی و سه‌رچاوه‌ی سروشتی ده‌بینێته‌وه. ئه‌م ناوچه‌یه بووه‌ته گۆڕه‌پانی شانۆی ململانێكان به‌تایبه‌ت له دوای نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له ساڵی (1948)، ئیتر وه‌ك چه‌قی ململانێكانی زه‌وی و مه‌ترسیدارترین شوێن ناوزه‌ند ده‌كرێت و فۆكسی زۆری له‌سه‌ره وه‌ك خاڵی ده‌ستپێكی جه‌نگێكی تری جیهانی و هه‌میشه مه‌ترسی چه‌خماخه لێدانی هه‌یه.
كه‌واته گرنگترین ئه‌و مه‌ترسییانه چین هه‌ڕه‌شه له داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن؟ لێره‌دا ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی رژدی له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه دروست كردووه و له هه‌ر كاتێكدا ده‌كرێت ڕوو بدات. لێره‌دا گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
1 – ململانێی مه‌زه‌وی و تایفی
ململانێی توندی مه‌زه‌وی سیمای دیاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، شا عه‌بدولعه‌زیز له 23/9/1923 ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌ی دامه‌زراند دوای پارچه پارچه‌بوونی ئیمپڕاتۆریی عوسمانی، شه‌ڕی ساردی نێوان ئێران و سعوودیه باكگڕاوندێكی مێژوویی قووڵی هه‌یه، به‌ڵام كۆتای ساڵانی 1979 كاتێك سعوودیه یاریی به نرخی نه‌وت ده‌كرد له ڕێی وه‌هابیزمه‌وه و هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی ده‌دا، ئێرانیش وه‌ك نوێنه‌ری شیعه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ڕێی بریكاره‌كانیانه‌وه ململانێیه‌كی توندی هه‌ژموونگه‌را hegemonin) conflict) ئیداره ده‌ده‌ن و درێغییان نه‌كردووه.
ئێران ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه بكات له ڕێی ستراتیجی (هیلالی شیعی) كه خۆی به خاوه‌نی هه‌ریه‌ك له پایته‌خته‌كانی عێراق، لبنان، سووریا، یه‌مه‌ن و به‌حرێن ده‌زانێت، له به‌رانبه‌ردا سعوودیه وه‌ك سه‌رمه‌شق و فریادڕه‌سی سوننه‌مه‌زه‌و هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران سنووردار بكات. له‌م نێوانه‌دا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سعوودیه وه‌ك قه‌ڵغانێك بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و به‌ربه‌ستێك بێت به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی ئێران، له دوای ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌ن و كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له هه‌موو كات زیاتر ململانێكانی نێوانیان قووڵتر بووه‌ته‌وه (جه‌نگی سارد)ی نێوانیان شتێكی پێشبینی كراوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ڕوو بدات.
2 – ئێران و ئیسڕائیل
كێشه‌ی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، ئاشكرایه یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران، بریتییه له (مه‌رگ بۆ ئیسرائیل)، ململانێی نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار ده‌بات، به‌تایبه‌ت دوای ناساندنی (قودس) وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كات، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له ڕێی بریكاره‌كانیه‌وه ئیسرائیل گه‌مارۆ بدات و نه‌یاره‌كانی پڕچه‌ك بكات، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵی جێگیركردنی سوپای (قودس) ده‌دات له سووریا، له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیل ئه‌مه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره داده‌نێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی، بۆیه له هه‌ر بارودۆخێكی له‌ناكاودا ئیسرائیل هه‌وڵی لێدانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌دات، ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی ئه‌م ناوچه‌یه داده‌نرێت.
3 – ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا:
ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت هه‌موو شتێك بێت جگه له ئاشتی و سه‌قامگیری، ململانێی ئه‌م دوو زلهێزه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، به‌جۆرێك به‌رده‌وامیی ئه‌م فۆڕمه له پیلان و جه‌نگ و ململانێ هیچی كه‌متر نییه له‌و جه‌نگانه‌ی دروست بووه له دوای ڕووخانی خه‌لافه‌تی عوسمانییه‌وه، ناوچه‌كه به جۆرێك ناسه‌قامگیره ناتوانێت كێشه ناوخۆیییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ریكا دیارترین لایه‌نه كه ڕۆڵی نه‌رێنی هه‌یه له ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكاش پشت به‌خواستی ئه‌و وڵاته ده‌به‌ستێت له نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سارد له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌خێرایی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ئابوورییه‌وه گۆڕی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجی و سیاسی و ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆجیای یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت (USSR).
ئێسته دنیا جۆرێك له جه‌نگ و ململانێ به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌ڵام جه‌نگی دژ به تیرۆر گۆڕاوه بۆ ململانێی هه‌ژمونگه‌را، بۆ نموونه توركیا و قه‌ته‌ر هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا‌ن، ئێران و ڕووسیا هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌دن، هه‌رچه‌نده ئه‌م وڵاتانه نه‌یاری یه‌كترن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش هۆی نزیكبوونه‌وه‌یانه، تێڕوانینی ئێران له باشترین حاڵه‌تدا دووره له هه‌ر نه‌رمی نواندن و سازشكردنێك (abdication) و زیاتر ئایدۆلۆجییه، چونكه قۆناغی دوای ئه‌سه‌د گرنگییه‌كی زۆری بۆ تاران هه‌یه، بۆیه ئێران و توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕیالیستانه داهاتووی سووریا ده‌بینن و دژی هه‌ر جۆره دابه‌شبوونێكن، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌ك له دژی نه‌یاره‌كانی له سووریا دابنێت به پشتیوانی سعوودیه كه عێراق و توركیا و ئیسرائیل و قه‌ته‌ڕی تێدا بێت، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له‌ماوه‌ی داهاتوودا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دیار ده‌كه‌وێت.
4 – پرسی كورد:
كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، هه‌ر كاتێك باسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت پرسی كوردیش (Kurdish Issue) ئاماده‌یه، هێزه كوردییه‌كان له باشوور و ڕۆژئاوا نموونه‌یه‌كی جوانی خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان پێشكه‌ش كردووه، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا ڕۆڵی ئه‌رێنییان بینیوه، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و له ده‌ستدانی زۆرینه‌ی خاكی كوردستان و داگیركردنی كه‌ركووك، هاوكێشه‌كه به‌ته‌واوی گۆڕا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ناوچه‌كه و كورد خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن و داهاتوو شێوازێكی تر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كوردانی ڕۆژئاوا جۆرێك له هاوسه‌نگییان پێڕه‌و كردووه و باڵانسێكیان ڕاگرتووه له نێوان یاریكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سووریادا، به‌ڵام توركیا له‌باره‌ی ئه‌م پرسه ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا و هه‌ر پێشڤه‌چوون و جموجوڵێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له‌وه دڵنیا بووه‌ته‌وه كه توركیا ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه و ناتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت و پڕۆژه‌ی دوورمه‌ودا و ستراتیجی له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ بكرێت، چونكه زۆر كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی توركیاوه ڕێگری له هه‌ژموونی ئێران و ڕووسیا بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و دواجار ئه‌ویش چووه ناو به‌ره‌ی دژ به ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت توركیا ببێت به به‌شێك له مێژووی دنیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك مێژوو له ڕابردوودا بمێنێته‌وه، له‌وانه‌یشه چاره‌نووسی توركیا (عوسمانییه نوێیه‌كان) هه‌مان چاره‌نووسی (پیاوه نه‌خۆشه‌كه)ی لێ بێت و ببێت به به‌شێك له مێژوو، هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مه‌ریكا و هێزه كوردییه‌كان دوورمه‌ودا نییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد له كۆبانێ، به‌ڵام له واقیعی سووریادا كورده‌كان تاكه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، بۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مه‌ریكا كارێكی مه‌حاڵه، له كۆتادا ده‌توانین ئه‌وه بڵێین تا پرسی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، هه‌رگیز ناوچه‌كه سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت.
5 – تیرۆر
هه‌رچه‌ند ئێسته داعش كۆتای پێ هاتووه، به‌ڵام فیكری تیرۆر كۆتای نایه‌ت، بۆیه له‌وانه‌یه هێز و گرووپی تر سه‌رهه‌ڵبده‌ن له فۆڕم و به‌رگی تازه‌ی هاوشێوه‌ی داعش، به گشتی داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه له‌لایه‌ن چوار سه‌رچاوه‌ی لێك گرێدراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره. ئێران كه له‌لایه‌ن شیعه‌وه حوكمڕانی ده‌كرێت و خاوه‌ن میراتی ئیمپڕاتۆریی سه‌فه‌وییه، ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی وه‌ك به‌وه‌كاله‌ت كار ده‌كه‌ن و خاوه‌ن ئایدۆلۆجیای تایبه‌ت و توندڕۆیین و له‌پێناو له‌ناوبردنی په‌یكه‌ر و سیسته‌می سیاسی تێده‌كۆشن، ململانێی ئه‌و گرووپه ئاینی و نه‌ژادییانه‌ی له پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی دروست بوون، ئه‌مه جگه له‌و په‌ستانه ناوخۆیییانه‌ی له ئه‌نجامی نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و له‌ده‌ستدانی به‌ها و مۆڕاڵ هاتوونه‌ته ئاراوه.
ده‌رئه‌نجام:
به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی له‌م ناوچه‌یه ده‌گوزه‌رێت، پێشبینیكردنی داهاتوو به جۆرێك قورسه كه وێنه‌یه‌كی ڕوونت به ده‌سته‌وه نادات، دوو له‌سه‌ر سێی مردنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆیییه‌وه‌یه و 98%ی ئه‌م جه‌نگانه هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كییه، ساڵی 2018 له هه‌موو كات زیاتر ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات، چونكه ساڵی ساغكردنه‌وه و حیساباتی زلهێزه‌كانه، چه‌ندان كاره‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه له داهاتووی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌م ناوچه‌یه به‌ڕێوه ده‌چن، ئاكامه‌كه‌ی به لوول پێچكردن و ڕاماڵینی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیی ناوچه‌كه ته‌واو ده‌بێت له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئێران و توركیا، ئه‌وكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پرسی كورد تاكه فاكته‌ری ئارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.