ئیبراهیم شێخ محه‌مه‌د
راستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو و سه‌رگوزشته‌یه‌ك به مێژووی ئیمپریالیستی عوسمانی‌دا بكه‌ین كه له‌ژێر خه‌لافه‌ت و تاج و سه‌ڵته‌نه‌تدا حوكمڕانییان كردووه و فراوانخوازییان ئه‌نجام داوه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت عوسمانییه‌كان مێژوویه‌كی خوێناوی (ئه‌پاڕتایدی) پڕ له جه‌نگ و كوشتاریان ئه‌نجام داوه هه‌ر له كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه تا ده‌گاته سه‌ركوتكردنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد.
ئێسته‌یش سه‌رانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان له‌ژێر ناوی (داد و گه‌شه‌پێدان) و له‌سه‌ر بنه‌مای (تۆرانیه‌ت)، هێدی هێدی هه‌نگاو به‌ره‌و دیكتاتۆریی و قۆناغی دوای دیكتاتۆریی هه‌ڵده‌گرن. ئه‌ردۆغان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت وه‌ك سوڵتانه‌كانی عوسمانی فه‌رمانڕه‌وای ڕه‌های جیۆگرافیای ئه‌نادۆڵ بكات كه سه‌رده‌مانێك باج و سه‌رانه‌یان ده‌دایه سوڵتانه‌كانی عوسمانی، به‌ڵام مه‌ودای خه‌ون و هه‌ستانه‌وه كورته، بۆیه ئه‌ردۆغان ناتوانێت له سیاسه‌تدا ڕیالیستی بێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی توركیاش هاوسۆزی جارانی نه‌ماوه و باوه‌ڕ به به‌ڵێن و دروشمه‌كانی كاڵ بوونه‌ته‌وه. ئه‌و له‌خۆباییبوون و به‌ربه‌ریزم و غرووره‌ی ئه‌ردۆغان، باكگراوند و پاشخانێكی مێژوویی قووڵی هه‌یه، درێژكراوه‌ی ئه‌و كولتووره فاشیزم و ئیمپڕیالیستیه‌یه كه چه‌ند عه‌یامێك پێش ئه‌و ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر بنیات نراوه.
ئه‌و سه‌ركێشییه سیاسییه‌ی (عوسمانییه نوێیه‌كان) ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په تا ده‌گاته له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵه كوشنده‌كانی ئه‌ردۆغان چین؟ كه ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان لێ بكه‌ین له داهاتوودا وه‌ك كارتێكی به‌هێز نه‌ك ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌ڵكو ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆیشی وابه‌سته‌ی چاره‌نووسێك بكه‌ن كه ژیان و چاره‌نووسی ببه‌ستێته‌وه به ئه‌و هه‌ڵه مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌نجامی داوه. گرنگترینیان:
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تیرۆر، دوا به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له مووسڵ و داگیركردنی سێیه‌كی خاكی عێراق، توركیا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكخراوه توندڕۆیه‌دا كرد كه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئازادكردنی ئه‌ندامانی كۆنسوڵگه‌ی توركیا له مووسڵ، هاوكات پێوه‌ندی بازرگانی هه‌ر له كڕینی نه‌وتی داعش و یارمه‌تیدانی لۆجستی و چه‌ك، له كاتێكدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به به‌شداری 80 وڵات پێكهێنرابوو. به بۆچوونی من ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له داهاتوودا له‌سه‌ر توركیا و ئه‌ردۆغان خۆی به‌دیار ده‌كه‌وێت.
2- سنوور به‌زاندن، له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ر ده‌وڵه‌ته و سنووری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی دراوسێ قه‌ده‌غه كراوه و ڕێی پێ نادرێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان بێ گوێدانه پڕه‌نسیپ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سنووری (وشكانی و ئاسمانی)ی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك به‌شێك له عێراق پێشێل كردووه، له كاتێكدا له دوای ساڵی 1933 له گۆنگره‌ی (مۆنتیڤیدۆ) له ئۆرۆگوای پڕه‌نسیپی (سه‌روه‌ری) وه‌ك به‌شێك له مه‌رجه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ی پێ دراوه. ئه‌م سنوور به‌زاندنه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كوشتن و برینداربوونی سه‌دان هاووڵاتیی سڤیل و زیانێكی ئابووریی گه‌وره‌ی به كشتوكاڵ و ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌وانه بۆ ڕۆژئاوای كوردستانیش ڕاسته.
3- سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی هاواری دیموكراسی و ئازادی كورد له باكوری كوردستان به به‌كارهێنانی چه‌ندان جۆری چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، سه‌رباری گرتنی چالاكانی كورد كه ئێسته زیاتر له 10 هه‌زار گیراوی كورد له گرتووخانه‌كانی توركیادا هه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌ك دوو سیمبۆل و كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی باكور.
4- جینۆساید، هه‌ركات گوێبیستی ئه‌و وشه‌یه ده‌بین، ڕاسته‌وخۆ بیرمان بۆ تاوانه‌كانی سه‌دام حوسێن ده‌چێت، به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره و له دنیای كرانه‌وه و به‌جیهانیبوون و دیموكراسیدا، وه‌ك بڵێی مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه و گه‌لی كورد له باكوری كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری سه‌دامه‌كه‌ی توركیا به‌ره‌وڕووی ئه‌و چاره‌نووسه بوونه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه پیلان بۆداڕێژراوه‌كه‌ی (پڕسوس) و كاره‌ساتی (ڕۆبۆسكی) و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی عه‌فرین، په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به‌ڕووی ئه‌ردۆغان و توركیاوه، پێم وایه له داهاتوودا چاره‌نووسی ئه‌ردۆغان وابه‌سته ده‌بێت به‌م پرسه‌وه.
ده‌رئه‌نجام:
به خوێندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هاوكێشه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه گیرۆده بووه، ئه‌م ته‌نگژانه له هه‌ر كات ئاماده‌یی ته‌قینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه دوای خستووه. ئه‌ردۆغان و هاوڕاكانی له ڕوانگه‌ی تۆرانی و نه‌ته‌وه‌یی و (ئۆپۆرتۆنیسم)ه‌وه سه‌یری پرسی كورد ده‌كه‌ن، پێیان وایه شتێك نییه بۆ ئه‌وان له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ باشتر بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان.
هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌نجامی داوه، تاوانی نێوده‌وڵه‌تین و ده‌كرێت وه‌ك كارتێك له دادگای نێوده‌وڵه‌تی كاری له‌سه‌ر بكرێت. مێژوو پڕه له ڕووداوی جه‌وهه‌ردار تا ئه‌و ئاسته‌ی كورسی و ژێرده‌سته‌یی بۆ كه‌س نه‌بووه، ئه‌و له‌خۆباییبوون و غرووره‌ی ئه‌ردۆغان، له ده‌رئه‌نجامدا چاره‌نووسێكی نادیار چاوه‌ڕێی ده‌كات كه دوور نییه خۆی و وڵاته‌كه‌ی بكێشێت به به‌ردی ئه‌لحه‌ددا.