ئه‌ڵمانییه‌كان به‌وه به‌ناوبانگن هه‌موو كاتێك ده‌ست به خهرجییهكانیانهوه ده‌گرن و بڕێك له داهاته‌كانیان بۆ رۆژی ته‌نگانه پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌م وڵاته بڵاو بووه‌وه، خه‌ڵك له‌باره‌ی داهاتوویان نیگه‌ران بوون و نازانن ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتیان كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به فریایان نه‌كه‌وێت، ئه‌ی چ سوودێكی هه‌یه.
ده‌ره‌نجامی راپرسی بانكێكی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه كۆرۆنا گۆڕانكاری به‌سه‌ر نه‌ریتی خه‌ڵك هێناوه و چیتر پاره‌كانیان پاشه‌كه‌وت ناكه‌ن. نۆریس بانك ده‌ڵێت له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 سه‌رووی 72% له‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ردانیان كردبوون پرسیاریان لێ كرا له‌وه‌ی بۆ ساڵی 2020 هیچ بڕه پاره‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان گوتبوویان به‌ڵێ له‌م نه‌ریته‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و ته‌نانه‌ت زیاتر له جاران پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن.
ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌ش لای ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌بێت.
به‌ڵام راپرسییه‌كی نوێی سه‌رده‌می كۆرۆنا ئه‌نجامی جیاوازی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی ئه‌ڵمانییه‌كان چیتر هیچ پاره‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت ناكه‌ن، سه‌رووی 40%ی به‌شدارانیش گوتبوویان ئه‌گه‌ر پاشهكهوتیش بكه‌ن بڕێكی زۆر كه‌م پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن. 45%ی تر گوتبوویان چاوه‌ڕوانی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر داهاتیان ده‌كه‌ن بزانن شایانی ئه‌وه‌یه پاشه‌كه‌وتی بكه‌ن یان نا و له‌م رووه‌وه هیچ بڕیارێكیان نه‌دابوو.
هه‌موو ئه‌وانه ده‌ری ده‌خات كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕینی نه‌ریتێكی دێرین هه‌بووه و به‌گوته‌ی پسپۆڕان، ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌ش لای ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌بێت.
ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی نۆریس، بانك رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌ڵمانیایه و ده‌ركه‌وتووه داخرانی دوكان و بازاڕه‌كان، هۆكار بووه له‌وه‌ی خه‌ڵك پاره‌كانیان نه‌توانن خه‌رج بكه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه روویان له پاشه‌كه‌وتی پاره كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له نزیكه‌ی 30 ساڵی رابردوو بێ وێنه بووه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، پسپۆڕانی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌ڵمانیا ئه‌و رێژه‌یه له پێشوازی خه‌ڵك له بازاڕی بۆرسه‌ش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی نۆریس بانك به‌دی هاتبوو و باسی له‌وه كردووه، داڕمانی به‌های پشكه‌كانی بازاڕی بۆرسه هیچ ئومێدێكی لای وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران نه‌هێناوه‌ته كایه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن پاره‌كانیان بۆ كڕینی پشكه‌كان ته‌رخان بكه‌ن.