وێستگه‌ی كۆگاكردنی نه‌وتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كه به گه‌وره‌ترین كۆگای نه‌وتی وڵاته‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت به‌هۆی ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت داخرا.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی داخوازیی وڵاتانی دنیا بۆ سه‌ر نه‌وت و دابه‌زینی نرخی نه‌وت هۆكار بوون له‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وێت.
شه‌فه‌قنا له زاری ماڵپه‌ڕی worldoil بڵاوی كرده‌وه داخرانی وێستگه‌ی كۆگاكردنی نه‌وتی فوجیره دوای ئه‌وه رووی داوه كه ئاستی داخوازیی له‌سه‌ر نه‌وت بۆ نزیكه‌ی 35 ملیۆن به‌رمیل كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و داخوازییه‌ی پێشتر له‌سه‌ر نه‌وت هه‌بوو.
ساڵی رابردوو وێستگه‌كه نه‌وتێكی زۆری بۆ ده‌هات كه كڕیاره‌كان ده‌یانكڕی و كۆگا ده‌كرا به‌ڵام بۆ 14 ملیۆن نه‌وت له رۆژێكدا كه‌می كرد .
وێستگه‌كه كه‌وتووه‌ته نێوان زنجیره چیاكانی حه‌جه‌ر و كه‌نداوی عومان
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه دۆخی وێستگه‌كه سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی سعوودیه و رووسیا رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت . وێستگه‌كه كه‌وتووه‌ته نێوان زنجیره چیاكانی حه‌جه‌ر و كه‌نداوی عومان كه وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی كۆگاكردنی نه‌وتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرا و ئێسته‌ش به‌هۆی كۆرۆنا ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه و داخراوه.
سعوودیه و رووسیا رێككه‌وتنیان كرد نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ئایاره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌یتوانیوه نرخی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت له سه‌رووی 20 دۆلار ده‌فرۆشرێت كه نرخێكی نزمه.