له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی فڕه‌نسی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستانی بۆ فڕه‌نسا دووپات كرده‌وه كه هه‌میشه له كاته سه‌خته‌كاندا پشتگیریی مرۆیی، سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له خاتوو فرانسوا دۆماس سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی به‌رگریی نیشتمانی و سه‌ربازی له په‌رله‌مانی فڕه‌نسا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له فیلیپ مایه‌ر و گوێندال ڕۆیلارد ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، برۆنۆ ئۆبێرت باڵوێزی فڕه‌نسا له عێراق، ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
سوپاسی هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵی یارمه‌تیده‌رانه‌ی سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق كرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستانی بۆ فڕه‌نسا دووپات كرده‌وه كه هه‌میشه له كاته سه‌خته‌كاندا پشتگیریی مرۆیی، سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هه‌روه‌ها هیوای خواست فڕه‌نسا له پشتگیری و هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵی یارمه‌تیده‌رانه‌ی سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، شانده فڕه‌نسییه‌كه‌ش وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان له شكاندنی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان، دووپاتی كرده‌وه كه فڕه‌نسا به بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆره‌وه له دۆستایه‌تی و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له پێگه و ڕۆڵی هه‌رێم له سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌ڕوانێت، هێشتا كارێكی زۆری هاوبه‌ش ماوه پێكه‌وه بیكه‌ن و هه‌رێمی كوردستانی به فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دواین پێشهاته‌كانی دۆخی ته‌ناهیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی داعش، ڕۆڵی هێزه فڕه‌نسییه‌كان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له هاوكاری و پشتگیریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی تیرۆر، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كییان، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێویستییان به به‌رده‌وامیی پشتگیری و ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه.
بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كان و هاوبه‌شیی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا، پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، میكانیزمی هاریكاریی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، دۆخی سووریا به‌گشتی و چه‌ند ته‌وه‌رێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.