فینله‌ند: بۆ به‌ئه‌ندامبوونمان له‌ ناتۆ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه‌

:: AM:09:20:14/05/2022 ‌
سه‌رۆكی فینله‌ند رای گه‌یاندووه‌، بۆ به‌ئه‌ندامبوونمان له‌ هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی ئه‌مه‌ریكا و سویدیشدا كردووه‌.

"ئه‌هرام" كه‌ پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌ائه‌هرام"ی میسرییه‌، ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی فینله‌ند سۆلی نینیستۆ له‌باره‌ی ئه‌ندامیه‌تیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی ناتۆ، گفتوگۆی رژدیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی سویددا كردووه‌.

سه‌رۆكی فینله‌ند گوتوویه‌تی، بۆ به‌ئه‌ندامبوونمان له‌ ناتۆ و هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنمان له‌و هاوپه‌یمانییه‌، بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك گفتوگۆم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن كردووه‌. هاوكات قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سویدیش ماجدالینا ئه‌ندرۆسن كردووه‌.

هاوكات قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سویدیش ماجدالینا ئه‌ندرۆسن كردووه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆشكی سپیش له‌باره‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی سه‌رۆكی فینله‌ند و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌یاننامه‌ی له‌ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌ دوای یه‌ك رۆژ دێت كه‌ فینله‌ند به‌ فه‌رمی داوای به‌ ئه‌ندامبوون له‌ ناتۆ كردووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌لایه‌ن رووسیا له‌سه‌ری هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ جه‌نگی له‌ دژی ئۆكراینا ده‌ست پێ كردووه‌.
له‌ 24ی شوباته‌وه‌ كه‌ رووسیا جه‌نگی له‌ دژی ئۆكراینا به‌رپا كردووه‌، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپایش، سزای ئابووریی زۆر توندیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، جیا له‌وه‌ی به‌ چه‌كی پێشكه‌وتوو و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، پاڵپشتیی ئۆكراینا له‌و جه‌نگه‌دا ده‌كه‌ن كه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌. ئێسته‌یش فینله‌ند و سویدیش داوای به‌ئه‌ندامبوون له‌ ناتۆ ده‌كه‌ن.


وشە - سلێمان تاشان