وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوا له هادی عامری ده‌كات، له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بێته ده‌ره‌وه و سه‌ركۆنه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانی نووری مالیكی بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئاب، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در وه‌ڵامی هادی عامری له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دایه‌وه و گوتوویه‌تی،" هادی عامری برا به به‌رده‌وامی داوای دیالۆگی نێوان چوارچێوه و ڕه‌وتی سه‌در ده‌كات، كه خۆی وازی لێ هێنا".
كێ گره‌نتی جێبه‌جێكردنی دیالۆگی چاكسازی ده‌كات
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له‌باره‌ی گفتوگۆوه مه‌رجی خۆیانی راگه‌یاندووه:
یه‌كه‌م: كشانه‌وه‌ی هادی عامری و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی.
دووه‌م: سه‌ركۆنه‌ی ڕاشكاوانه‌ی قسه‌كانی "سپایكه‌ر"، مه‌به‌ست لێی تۆماره ده‌نگییه‌كانی نووری مالیكییه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته بڵاو كرایه‌وه .
سێیه‌م: تۆ له ناو واژووكه‌رانی به‌ڵگه‌نامه‌ی چاكسازیدا بوویت، كه‌چی جێبه‌جێ نه‌كرا، كێ گره‌نتی جێبه‌جێكردنی دیالۆگی چاكسازی ده‌كات؟
هادی عامری ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، جارێكی تر داوا له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در ده‌كه‌م، لۆجیكی عه‌قڵ و ژیری و ددان به‌خۆداگرتن و له‌سه‌رخۆیی هه‌ڵبژێرن. پێویسته به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی وڵات و گه‌ل له ڕێی گفتوگۆی دروستكه‌ره‌وه، هه‌وڵ بده‌ن بگه‌نه خاڵی رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، خوێنی هاووڵاتییانی عێراقی به‌ڕێز و خۆشه‌ویسته، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ گه‌لی عێراقی قوربانی زۆری داوه.