كرێملین ڕای گه‌یاند كه ماوه‌ی دوو مانگه ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، به ته‌له‌فۆن قسه‌یان نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش پاساوی بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه كه فڕه‌نسا وڵاتێكی "نادۆست"ـه و ئێسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته"پێویست نییه".
دیمیتری پێسكۆڤ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی نه‌بوونی پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌مدواییانه‌دا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا كه قسه‌یان له‌سه‌ر كردبوو، گوتی، "پێش هه‌موو شتێك فڕه‌نسا وڵاتێكی نادۆسته به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه به‌رانبه‌ر به وڵاته‌كه‌مان ده‌یده‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و دوو سه‌رۆكه "پێوه‌ندی ناكه‌ن چونكه پێیان وایه كاتی نه‌هاتووه و به ساده‌یی ئێسته پێویست نییه". ڕوونیشی كرده‌وه، "كاتێك پێویست بوو، ده‌توانن ته‌له‌فۆن بكه‌ن".
دوایین ئاڵوگۆڕی فه‌رمیی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 28ی ئایار، كاتێك به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ئۆلاف شۆڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسیان له چاره‌نووسی ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیایانه كرد كه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه گیرابوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكه‌كانی
فڕه‌نسا و ڕووسیا له سه‌ره‌تای مانگی ئایار و سه‌ره‌تای مانگی ئاداردا، به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد و له مانگی شوباتدا له پێنج بۆنه‌دا قسه‌یان كردووه. هاوكات ماكرۆن ڕۆژی حه‌وتی شوبات سه‌ردانی مۆسكۆی كرد بۆ دیداری پوتین.
له كاتێكدا سه‌رۆكی فڕه‌نسا دوای ئه‌م كۆبوونه‌وانه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌وه، هه‌ندێك پێیان وابوو كه پێوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌كه‌یدا پاراستووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕێگری له هێرشی ڕووسیا بكات بۆ سه‌ر ئۆكراینا.
ڕووسیا، ژماره‌یه‌ك وڵات له‌وانه فڕه‌نسا به "نادۆست" پۆلێن ده‌كات، ئه‌مه‌یش له پاشخانی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆدا دوای له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ئۆكراینا دروست بوو.
هاوكات ڕووسیا له فراوانكردنی لیستی وڵاتانی "نادۆست" نه‌وه‌ستا، له‌وانه ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، به‌ریتانیا، ژاپۆن، كۆریای باشوور، نه‌رویج، تایوان و گرووپی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.