دوێنێ شه‌و سیستمی كاره‌بای چه‌ند شوێنێكی عێراق به ته‌واوی له‌كار كه‌وت و هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، شكستی له پێكشه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییان هێناوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی ئاب، سوهه‌یله سوڵتانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق-فراكسیۆنی سادقوون، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، شكستی له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییان هێناوه.
ساڵی رابردووش سه‌تان تاوه‌ری كاره‌با له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره نه‌سراوه‌كان له عێراقدا ته‌قێنرانه‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ناتوانێ عێراق له‌و دۆخه‌ی هه‌یه رزگار بكات، به‌تایبه‌تی كه پله‌كانی گه‌رما له وڵات‌دا به‌رزه.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ شه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌عات سیستمی كاره‌بای پارێزگای به‌سره و چه‌ند شوێنێكی تر له كار كه‌وت، لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی عێراقیش گوتیان به‌هۆی گه‌رماوه بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه مسته‌فا كازمی بڕوات و ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرێته‌وه.
ساڵانه له عێراق كێشه بۆ تۆڕ و سیستم و به‌رهه‌مهێنان و باشتركردنی كاره‌با له عێراق دروست ده‌بێت، ساڵی رابردووش سه‌تان تاوه‌ری كاره‌با له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره نه‌سراوه‌كان له عێراقدا ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێی زانیاریی میدیاكانی عێراق له 2003وه تا 2021، زیاتر له 80 ملیار دۆلار له باشتركردنی كاره‌با خه‌رج كراوه، به‌ڵام كاره‌بای نیشتمانی ئه‌وه‌ی به‌هاووڵاتییان ده‌درێت، كه‌متره له 10 سه‌عات.