به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاندووه، ته‌واوی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی بریكاره‌كانی ئێران له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌كاری دێنن، له چین دروست ده‌كرێن و هه‌ر ئه‌و وڵاته‌یشه بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێرانی ده‌نێرێت.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باربرا لیڤ كه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات، رای گه‌یاندووه كه ته‌واوی ئه‌و درۆنانه‌ی بریكاره‌كانی ئێران له عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن به‌كاری دێنن، سه‌رچاوه‌كه‌یان له چینه‌وه‌یه، چین راسته‌وخۆ درۆنه‌كان ناداته باڵه‌كانی ئێران له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام رێخۆشكه‌ره تا پێیان بگات.
لیڤ به‌رانبه‌ر به
لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، چین ژماره‌یه‌كی درۆنی بۆ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان فرۆشتووه، هاوكات به‌پێی گرێبه‌سته‌كانیان، رێی له‌وه نه‌گرتووه كه درۆنه‌كان نه‌گه‌نه باڵه‌كانی ئێران، ئه‌وه‌یش ئاسانكارییه تا ئه‌و فڕۆكانه به‌ئاسان له‌ڕێی بریكاره‌كانی ئێران به‌كار بهێنرێن.
به‌پێی راپۆرتێك كه له "ئێران ئینته‌رناشیۆناڵ" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه كه ئێران درۆنه‌كانی له چینه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، دواتر دابه‌شی باڵه‌كانی خۆی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین كاری تێكده‌رانه‌یان پێ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئاشكرا كراوه، چین فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له جۆری "سی ئیچ-4"ی فرۆشتووه‌ته عێراق و ئیمارات، هاوكات ئیماراتیش جۆری "وێنگ لۆنگ2"ی كڕیوه كه ئه‌و جۆره درۆنانه بۆ كاری سه‌ربازی به‌كار ده‌هێنرێن.