ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی هاتە راگەیاندن

:: PM:11:08:07/08/2022 ‌


ئەمشەو بزاوی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی رای گەیاند كە پێشوازی لە هەوڵەكانی میسر بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دەكات، لای خۆیەوە لە سەعات 11:30 خولەكی ئەمشەو بۆردمانكردنی ئیسرائیل دەوەستێنێت، هاوكات مافی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی ئیسرائیلی هەیە.

بەپێی بەیاننامەی بزاوەكە كە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم دەرچووە، دوای بەیاننامەی میسر پێوەست بە ئاگربەست لە دوای جەنگی چەند رۆژەی سرییەكانی قودسی باڵی سەربازی بزاوی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین و بەرگری فەلەستینی، دوای راوێژكردن، دووپات لە پێشوازیكردنمان لە هەوڵەكان و راگەیاندنی میسر دەكەینەوە، رای دەگەیەنن كە لە سەعات 11:30 خولەكی ئەمشەو پابەندی ئاگربەست دەبین، لەگەڵ بوونی مافی وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەكی ئیسرائیلی. 

روونی كردەوە، هەموو هەوڵێك دەدات و پابەندە لە كاركردن بۆ ئازادكردنی عەواودەی دیل و گواستنەوەی بۆ چارەسەری، هەروەها ئازادكردنی بەسام سەعدی دیل لە نزیكترین كاتدا، كە بەم دواییە ئیسرائیل سەعدی، سەركردەی دیاری بزاوی جیهادی لە بەرەی رۆژئاوا گرت، لەوكاتەی عەواودە ئەویش گیراوە.

شایەنی باسە ئەو ئاگربەستەی ئەمشەو لە دوای سێ رۆژ لە توندوتیژی و بۆردمانێكی خوێناوی ئاڵوگۆڕی نێوان ئیسرائیل و بزاوی جیهادی ئیسلامی دێت، كە بەو هۆیەوە 43 فەلەستینی كوژران و 300ی تریش بریندار بوون، جیا لەوەی ئیسرائیل كوژرانی دوو فەرماندەی بزووتنەوەی جیهادی راگەیاند.

 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل