دەكرێ ئەسپرین لە بری سوود زیان بە دڵ بگەیەنێت؟

:: PM:11:38:07/08/2022 ‌

دڵەنۆرە یەكێكە لە مەترسیدارترین كێشەكانی دڵ، ئەوكات روو دەدات كە كتوپڕ گەیشتنی خوێن بۆ ماسولكەی دڵ دەوەستێت، دەكرێ لە رێگەی گۆڕینی شێوازی ژیان یان دەرمان مەترسییەكانی ئەو حاڵەتە كەم بكرێتەوە، ئەسپرین یەكێكە لەو دەرمانانە، بەڵام دەكرێ كاریگەری ئەو دەرمانە پێچەوانە ببێتەوە؟
ئەگەری روودانی دڵەنۆرە لە كەشوهەوای گەرم یان سارد زیاد دەكات
توێژینەوەیەكی نوێ لە كۆلێجی ییل بۆ تەندروستی گشتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی دوو جۆر دەرمانی چارەسەری نەخۆشییەكانی دڵ، ئەوانیش ئەسپرین و بێتا بلۆكەرن، دەكرێ لە مانگەكانی هاویندا كاریگەرییان پێچەوانە ببێتەوە و لە بری سوود مەترسی تووشبوون بە دڵەنۆرە زیاتر بكەن.

بەپێی داتاكانی ئەو زانكۆیە كۆی كردوونەتەوە، ئەو كەسانەی بە دەست دڵەنۆرەوە ناڵاندوویانە، لە وەرزی هاویندا ئەو دەرمانانەیان نەخواردووە، د. كای چین، مامۆستا لە زانكۆكە دەڵێت، ئەو نەخۆشانەی ئەو دەرمانانە وەردەگرن، لە كاتی گەرمادا مەترسی زیاتریان لەسەرە و پێویستە وریا بن، لەوانە دەبێت لە كەشێكی فێنكدا بمێننەوە.

توێژینەوەكانی پێشوو دەریانخست كە ئەگەری روودانی حاڵەتەكانی دڵەنۆرە لە كەشوهەوای گەرم یان سارد زیاد دەكات، چین دەڵێت، هەندێك جۆری دەرمان وا دەكەن پلەی گەرمی لەش بە زەحمەت رێك بخرێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل