دكتۆر ئه‌لێكسانده‌ر دانیلۆڤ ڕای گه‌یاند، ترشی ئه‌مینی L-carnitine یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هزری و سێكسی پیاوان ده‌دات.
توخمێكی بنه‌ڕه‌تییه و گرنگه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ
دكتۆر ئه‌لێكسانده‌ر دانیلۆڤ پزیشكی میزه‌ڵدانی پیاو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئیزڤێستیا" ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م ترشه یارمه‌تیی پیاوان ده‌دات به‌رگه‌ی كاری جه‌سته‌یی بگرن و یارمه‌تی به‌هێزكردنی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات.
ئه‌و ده‌ڵێت، "ترشی ئه‌مینی L-carnitine، پێویسته بۆ پیاوان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانیان و به‌ره‌وپێشبردنی ته‌ندروستی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان. ئه‌م ترشه ئه‌مینییه هه‌روه‌ها پێویسته بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه پلانیان هه‌یه ببنه باوك. كاریگه‌ریی ئه‌رێنی L-carnitine له‌سه‌ر بڕی و چالاكیی سپێرم به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌لمێنراوه، وه‌رگرتنی كۆرسێكی ته‌واو له L-carnitine یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سێكسییان ده‌دات و پێكهاته‌ی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی سپێرم باشتر ده‌كات."
به گوته‌ی ئه‌و پزیشكه، ترشه ئه‌مینییه‌كی تر كه به‌سووده بۆ پیاوان، بریتییه له ئارجینین، ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له دروستكردن و گواستنه‌وه‌ی ئۆكسیدی نیتریك كه توخمێكی بنه‌ڕه‌تییه و گرنگه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
ئاماژه ده‌كات، "ئۆكسیدی نیتریك (
NO) فراوانكه‌رێكی سروشتییه بۆ خوێنبه‌ره‌كان. به‌هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ترشی ئه‌مینی ئارجینین ڕۆیشتنی خوێن له ناوچه‌ی حه‌وز باشتر ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی باشتربوونی كۆئه‌ندامی زاوزێ و درێژبوونه‌وه‌ی جووتبوونی سێكسی."
ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه، "بۆیه كه‌می ماده‌ی ئارجینین ده‌بێته هۆی دروستبوونی خوێن له ناوچه‌ی حه‌وزدا بۆ نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێن، په‌ستانی خوێن".
ترشی ئه‌مینی یان ئه‌مینۆ ئه‌سید (به ئینگلیزی: Amino acid)، ئاوێته‌ی ئه‌ندامی گرنگن له كیمیای زینده‌یی، پێكهاتوون له كۆمه‌ڵه‌ی فرمانه‌كانی: ئه‌مینی (NH2-) و ترشی كاربۆكسیلی (COOH-). ترشه ئه‌مینییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێكدێن له كاربۆن، هایدرۆجین، ئۆكسجین، و نایترۆجین. 20 جۆری سه‌ره‌كی له ترشه ئه‌مینییه‌كان هه‌ن، له‌وانه گلایسین كه ساده‌ترین ترشی ئه‌مینییه. ترشه ئه‌مینییه‌كان پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی پرۆتینه‌كانن.