سه‌رجه‌م میوه‌كان بۆ ته‌ندروستی
به‌سوودن و هه‌ریه‌كه‌یان سوودی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی پسپۆری ته‌ندروستی لیزا یۆنگ كه له پێگه‌ی Eat this Not That بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و چوار میوه‌یه ئه‌گه‌ر بخرێنه ناو ئاوی خواردنه‌وه، كێش داده‌به‌زێنن.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆر چاره‌سه‌ر بۆ دابه‌زینی كێش باس ده‌كرێن، به‌ڵام پزیشك و پسپۆری بواری خۆراك لیزا یۆنگ له پێگه‌ی Eat this Not That ئاماژه‌ی به چه‌ند میوه‌یه‌ك كردووه كه ئه‌گه‌ر بخرێنه ناو ئاوی خواردنه‌وه، سوودی زۆریان ده‌بێت بۆ دابه‌زینی كێش.
ئه‌و پسپۆره له سه‌رووی هه‌مان ئاماژه به لیمۆ ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بخرێته ناو ئاوی خواردنه‌وه و بخورێته‌وه، كێشی جه‌سته داده‌به‌زێنێت. لیمۆ جیا له ڤیتامینی سی، هاوكات دژه‌ئۆكسیدیشه، له هه‌موو گرنگتر سوودی بۆ دابه‌زینی كێش هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته دروست بكات.
پسپۆره‌كه ئاماژه‌ی به خه‌یاریش داوه كه ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك بخرێته ناو ئاوی خواردنه‌وه، كێش داده‌به‌زێنێت، ئه‌و خواردنه‌وه‌یه مێزی زۆر به مرۆڤ ده‌كات و رێ نادات هیچ شله‌مه‌نییه‌ك له جه‌سته‌دا گیر بخۆن. له‌ناو یه‌ك خه‌یاردا نزیكه‌ی 38% ئاوی تێدایه، هاوكات وا ده‌كات هه‌ست به برسێتی نه‌كه‌یت و وزه‌ش زیاتر ده‌كات.
نه‌عناع رووه‌كێكه كاتێك بخرێته ناو ئاوی خواردنه‌وه، جیاله‌وه‌ی بۆنی ئاوه‌كه خۆشتر ده‌كات، هاوكات سوودی زۆری به دابه‌زینی كێش هه‌یه، هۆكاری هه‌رسكردنه و هاوكات له هه‌ستی برسێتی دوورت ده‌خاته‌وه، هه‌روه‌ها دژه هه‌وكردنه، بۆیه‌گرنگه بایه‌خی زۆر به‌و خواردنه‌وه‌یه بدرێت.
دواتریش لیزا یۆنگ ئاماژه به سێ‌و وه‌ك میوه‌یه‌ك ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بخرێته ناو ئاوی خواردنه‌وه، جیاله‌وه‌ی جه‌سته و بازووه‌كان به‌هێز ده‌كات، هاوكات كاریگه‌ریی زۆری بۆ دابه‌زینی كێش هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته دروست بكات.