ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی ڕای گه‌یاند، ئه‌وان سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كی 50 وڵات ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكراینا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، ئه‌م قسه و بڕیاره‌ی ئه‌وان قۆناغێكی نوێ و ترسناكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆكراینایه به‌رانبه‌ر ڕووسیا.
لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی
ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستی كرده‌وه كه واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا له دژی هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا. ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی 50 وڵات ده‌كات بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكراینا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه.
ئه‌م لێدوانانه دوای دوو ڕۆژ دێت كه بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاگه‌یاندنی 4.5 ملیار دۆلاری تری هاوكاری دارایی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكراینا. ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م پشتیوانییه یارمه‌تی كیێڤ ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و خانه‌نشینی، ئه‌مه‌یش شتێكی زۆر گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كاردانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه.
لای خۆیه‌وه جانێت یێڵن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، "ئه‌م هاوكارییه ئابوورییه پێویسته بۆ پشتیوانیكردنی گه‌لی ئۆكراینا له به‌رگریكردن له دیموكراسییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ناڕه‌وای ده‌ستدرێژیكارییه‌كانی رووسیا".
زۆربه‌ی پاره‌ی ژێر ئه‌م هاوكارییه له‌م مانگه‌دا خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكه له پاكێجێكی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكی به بڕی 8.5 ملیار دۆلار، "بۆ یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی تری حكوومه‌ت له به‌رده‌ستی خه‌ڵكی ئۆكراینادا بمێنێته‌وه".
جێی ئاماژه‌یه كه ئۆكراینا به‌ده‌ست كورتهێنانی بودجه‌ی گشتییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه مانگانه پێنج ملیار دۆلار زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بێتوانایی له كۆكردنه‌وه‌ی پاره یان به‌ده‌ستهێنانی دارایی له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه توندتر ده‌بێته‌وه.
هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆكراینا په‌له‌یان كرد بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته و گرووپی حه‌وت و یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵێنیان دا كه 29 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی دارایی زیاتر به كیێڤ بده‌ن.