سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه چوو.
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ داوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی له گوته‌یه‌كدا سوپاسی پلاسخارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه لێكگه‌یشتنێك بۆ دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان. دووپاتی له گرنگیی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و گوتی، دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان كرد
هاوكات پلاسخارت گوته‌یه‌كی له‌باره‌ی گرنگیی گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به لێكگه‌یشتنێك له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه، هه‌موو پشتگیرییه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به زووترین كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له به‌رده‌ستدا نییه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆچوونیان خسته ڕوو و سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانیان به ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتادا بڕیار درا سه‌ره‌تای ئه‌یلوولی داهاتوو، دواین كۆبوونه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به هاوكاریی تیمی پسپۆڕی یونامی، له گفتوگۆ و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام ده‌بن.