چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی هیوا به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌به‌ستێته‌وه و پێشبینی ده‌كات، هاوسه‌نگیی په‌رله‌مانی خۆی بۆ 50% به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، توركی عه‌تابی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕای گه‌یاند، ترسی چوارچێوه‌كه‌ی له ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ده‌ربڕی، به مه‌رجێك ئه‌وان ڕازین هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت كاتێك هه‌مواركردنێك له یاساكه‌دا بكرێت، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه یاسای ئێسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان 50%ی باڵانسی په‌رله‌مانیمان له ده‌ست داوه .
ئه‌و سه‌ركرده‌یه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (
به‌غداد توده‌ی) ڕای گه‌یاندووه، "هێزه‌كانی چوارچێوه ناترسن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌ر كاتێكدا بێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ڕێنوێنییانه بێ كه كه‌شێكی گونجاو دروست بكه‌ن، له به‌شدارییه‌كی فراوانتری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان بده‌ن، له ژێر چاودێریی حكوومه‌تێكی نوێ‌دا بن كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه کەڵەکەبووەکانی عێراقی هه‌بێت.
ئاماژه‌ی كردووه، "یاسای ئێسته‌ی هه‌ڵبژاردن نادادپه‌روه‌رانه‌یه و گۆڕینی ئه‌وله‌ویه‌تێكی ڕه‌هایه بۆ هێزه‌كانی چوارچێوه". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه "یاساكه 50%ی هاوسه‌نگی په‌رله‌مانیان له ده‌ست داوه، به تایبه‌ت كه ئێمه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌مان هه‌یه له هه‌موو پارێزگاكاندا به‌بێ جیاوازی و دووركه‌وتنه‌وه".
ئاشكرای كرد، "هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌بێ گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانێك كه ئه‌ركه‌كانی خۆی موماره‌سه بكات، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسا نوێیه‌كه به‌دی بهێنرێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له داهاتوو له میحوه‌ره‌كانیدا ئه‌نجام بدرێت. پرۆسه‌ی سیاسی به‌بێ شوێنپێی یاسایی ناتوانێت ئه‌نجام بدرێت".