ئێران ویستوویەتی جۆن پۆڵتن تیرۆر بكات

:: AM:08:50:11/08/2022 ‌
نووسینگەی لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵیی ئەمەریكی "ئێف بی ئای"، نووسراوێكی بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فارسی بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەندامێكی سوپای پاسدارانی ئێران، ویستوویەتی جۆن پۆڵتن راوێژكاری نەتەوەیی پێشووی ئەمەریكا تیرۆر بكات.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەو نووسراوەی "ئێف بی ئای"ی ئەمەریكا ئاشكرای كردووە، ئەندامێكی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی "شەهرام بۆرسفی /45 ساڵ/" ویستوویەتی راوێژكاری نەتەوەیی پێشووی ئەمەریكا جۆن پۆڵتن، ئێستەیش ئەو كەسە لەلایەن ئەمەریكاوە هەوڵی گرتنی دەدرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە كە بەرلە هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی پۆڵتن، هەوڵی تیرۆركردنی چەند بەرپرسێكی پێشتر و ئێستەی ئەمەریكا دراوە.

ماوەیەك بەرلە ئێستەیش پۆڵتن خۆی رای گەیاندبوو كە لە ساڵی 2020دا، "ئێف بی ئای" ئاگاداری كردبووەوە كە هەوڵی تیرۆركردنی دەدرێت.

لەوبارەیەوە پۆڵتن رای گەیاندووە، دەبێ بیر لە جێگرەوەی ئەم رژێمەی ئێران بكرێتەوە، چونكە رژێمەكە بڕواپێكراو نییە هەتا ئەگەر رێككەوتنی ئەتۆمیش واژوو بكات، لەبەرئەوەی ناتوانێ پێوەست بێت بەو رێككەوتنە.

لەلایەكی تریشەوە راوێژكاری نەتەوەیی ئەمەریكا جایك سالیڤان لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی پۆڵتن گوتوویەتی، ئەمەریكا بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری هاووڵاتییانی نابێت كە هەڕەشەی تیرۆر و تۆقاندنیان لەسەر بێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د